گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەو توێژەرە چینییەی خەریکی دۆزینەوەى نهێنییەکانی کۆرۆنا بوو بە شێوەیەکی تەمومژاوی کوژرا

2020.05.06 - 09:05
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو توێژەرە چینییەی خەریکی دۆزینەوەى نهێنییەکانی کۆرۆنا بوو بە شێوەیەکی تەمومژاوی کوژرا

ناس کورد-

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویكردەوە، ئەو توێژەرە بەناوبانگە چینیەی لە ئەمریكا لە ئاشكراكردنی چەند نهێنینەك لەبارەی كۆرۆناوە نزیكبووویەوە بە شێوەیەکی تەمومژاوی كوژرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی هەواڵەکەى دەیلی مەیل، پۆلیس ئەوەی ڕایگەیاندووە كە بینگ لیۆی تەمەن 37 ساڵ كە توێژەرە لە ناوەندی پزیشكی زانكۆی پیستبۆرگ و ناوبانگێكی باش و جێی ڕێزی هەبووە، لە ماڵەكەی خۆیدا لە کردەیەکدا كوژراوە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو پیاوێك بەناوی هاو گۆی 46 ساڵ چووەتە ماڵەكەی و فیشەكی پێوە ناوە و دواتر لیو سەر و قوڕگ و پشتی بریندار بووە و بەهۆی كاریگەری برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە، لەو ئان و ساتەشدا هاوسەرەكەی لەماڵ نەبووە و مناڵیشیان نەبووە.

 

پۆلیس جەختی لەسەر ئەوەش كردووەتەوە، ئەو پیاوەی كە لیوی كوشتووە دواتر چووەتە دەرەوە لە ماڵەکە و خۆشی لەناو ئۆتۆمبیلەكەیدا كوشتووە، پۆلیس نەیتوانیوە پەیوەندییەكانی نێوان ئەو دوو كەسە ئاشكرا بكات یاخود بگاتە نهێنینەك لەو بارەوە و لەو كردەوەشدا هیچ دزییەك لەماڵی توێژەرە چینیەكە ڕووینەداوە.

 

لای خۆشیەوە زانكۆی پیستبۆرگ ڕایگەیاند، لیو مامۆستای یاریدەر بووە لەبەشی بایەلۆژی زانكۆكەیان و لەوە نزیك بووەتەوە بگاتە ئەنجامی گرنگ لەبارەی ژێنەتیکی خانەکانی پشتەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هەروەها بگاتە ئاشكراكردنی هۆكارە پەكخستنی خانەكان و لێكەوتەكانی كە دوای توشبوون بە پەتاكە ڕوودەدات.



زانكۆكە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لیو توێژەرێكی جیاواز و كارامە بووە و جێ ڕێزی هاوپیشەكانی بووە و بەشدارییەكی بێ وێنەی لە بواری زانستدا كردووە و بەو تویژینەوەی دەستی دابویە تەواوی دەكرد.

 

شەش شاڵ پێش ئێستا لیو پەیوەندی بەو زانكۆیەوە كردووە و بەشداری لە ئامادەكردنی زیاتر لە 30 توێژینەوەدا كردووە كە ئەوەش بووەتە هۆی پەیداكردنی ناوبانگێكی باش لە بوارەكەیدا.