ناس کورد-
حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەرەو ئاسایکردنەوەی ژیان ھەنگاوێکی دیکەی نا و بڕیاریدا لە سبەینێوە لە دەروازەی سنوری حاجی ئۆمەران بازرگانی کاڵاکان بەشێوەی ترانزێت دەستپێدەکاتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند: "حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەرەو ئاسایکردنەوەی ژیان ھەنگاوێکی دیکەی نا و لە سبەینێ چوارشەممەوە 6ی ئایاری 2020، بازرگانی کاڵاکان بەشێوەی ترانزێت دەستپێدەکاتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە: "بەپێی بڕیارێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ کەئاراستەی سەرجەم بەرێوەبەرایەتیەکانی گومرگ کراوە لە سبەینێوە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و زیادبوونی جوڵەی بازرگانی ڕێگەدەدرێت بە تێپەڕبوونی ڕاستەوخۆی کاڵاکان (ترانزێت )بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری".
ئەمە لەکاتێکدایە، بەهۆی ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەماوەی ڕابردوودا هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە دەروازەی سنوری حاجی ئۆمەران ڕاگیرا.