گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترامپ: بڕيارى داگيركردنى عێراق لەلايەن بۆشەوە خراپترين بڕيار بوو لەمێژووى ئەمريكا

2020.05.05 - 23:30
App store icon Play store icon Play store icon
ترامپ: بڕيارى داگيركردنى عێراق لەلايەن بۆشەوە خراپترين بڕيار بوو لەمێژووى ئەمريكا

ناس کورد- 

 

وەک کورد دەڵێت، دۆناڵد ترامپی سەرۆكى ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا کای کۆن بەبا دەکات و پێى وايە، بڕيارى داگيركردنى عێراق لەساڵى 2003 لەلايەن جۆرج بۆش، سەرۆكى ئەوكاتى ئەمريكا خراپترين بڕيار بووە لەمێژووى وڵاتەكەى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ترامپ لە گفتوگۆيەكدا لەگەڵ ڕۆژنامەى "نيويۆرك پۆست"ى ئەمريكى ڕەخنەى توندى لە سياسەتەكانى بۆشى كوڕ گرت، بەتايبەتى هەڵگيرسانى شەڕ دژى عێراق لە دواى ڕوداوەكانى 11 ى سێپتەمبەر.

 

ترامپ ئاماژەی بەوەشکردووە: " سەيرى بارودۆخى هێزەكانمان بكەن لە ئێستادا، لەبارودۆخێكى تەواو جياوازداين، ژمارەى هێزەكانمان لە ئەفغانستان بۆ 8000 و لە عێراق بۆ 4000 و لە سوريا بۆ سفر كەمكردوەتەوە". 



رونيشيكردوەتەوە: "ئەوەش بەهيچ شێوەيەك واتاى ئەوە نييە كە شەڕ ناكەين ئەگەر پێويست بكات، بەڵام 8 مليار دۆلارمان لە خراپترين بڕياردا خەرجكرد کە تائێستا ئەمريكا دابێتى ئەويش چون بوو بەرەو ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، لەوانەيە ئەوە خراپترين بڕيار بوبێت لە مێژووى ئەمريكادا، كە بەهۆيەوە لە هەردولا مليۆنان كەس ژيانيان لەدەستدا".

 

سەرۆكى ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا دەشڵێت: "وەك هێزى پۆليس شەڕمان كرد، لەسەر شێوازى پۆليسى هاتوچۆ، وەك ئەوەى پێويست بوو شەڕمان نەكرد، ئەو بڕيارەش بە خراپترين بڕيار لەمێژووى وڵاتەكەماندا وەسف دەكەم". 



شەڕى داگيركردنى عێراق لەلايەن ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا و هاوپەيمانەكانى كە چەندين ناوى وەك (جەنگى سێيەمى كەنداو، شەڕى عێراق، شەڕى داگيركارى عێراق و پرۆسەى ئازادى عێراق)ى لێنرا، لە 19\3\2003 دەستى پێكرد و لە 1\5\2003 كۆتايى هات.

 

لەشەڕەكەدا زياتر لە 200 هەزار عێراقى بونە قوربانى و 4000 سەربازى ئەمريكيش كوژران و 24 هەزار و 314 سەربازيش بريندار بوون.