گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارتی لەبارەى کەیسی سۆران عومەر پەیوەندی بە کۆمەڵەوە کردووە.. داوای لێبوردنی کردووە؟

2020.05.05 - 23:04
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی لەبارەى کەیسی سۆران عومەر پەیوەندی بە کۆمەڵەوە کردووە.. داوای لێبوردنی کردووە؟

ناس کورد-

سەرۆکى فراکسیۆنى پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، سەرکردایەتی پارتی پەیوەندیی بە سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامیەوە کردووە و داویان لێکراوە کە سۆران عومەر هان بدەن لەبارەی ئەو تۆمەتانەی باسی کردوون یان بەڵگەکانی ڕادەستی لایەنی یاسایی بکات یاخود ئەگەر بەڵگەی نییە با داوای لێبوردن بکات. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئومێد خۆشناو لە فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی، "بەڵام دیارە دوای ئەوەی لە لەلایەن سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی قسە لەگەڵ ناوبراو کراوە نە ئامادە بووە هیچ بەڵگەیەک بخاتەڕوو، نە داوای لێبورد بکات، بۆیە سەرکردایەتیی کۆمەڵ وەڵامی سەرکردایەتیی پارتییان داوەتەوە و وتویانە ئێوە ئازادن ڕێکاری یاسایی بگرنەبەر."

 

دەشڵێت، "ئەمڕۆش جارێکی دیکە سۆران عومەر کۆمەڵێ تۆمەت و زانیاریی فابریکەکراوی بڵاوکردووەتەوە، دیسان دووپاتی دەکەینەوە گەر ناوبراو دڵنیایە و دەتوانێت ئەو زانیارییانە بسەلمێنێت با بێت بەڵگەکانی بۆ لایەنی یاسایی بخاتە ڕوو، گەرنا با وەڵامدەری یاسا بێت."