ناس کورد-
کەشناسی هەریم هۆشدارییەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە ئەنجامی هاتنی پاڵەپەستۆی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە بەرەبەیانی سبەینێوە شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەتریشقە ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، ئەو شەپۆلە دەبێتەهۆی باران بە ڕێژەى مام ناوەند و هەندێجاریش بارانی بەلێزمە دەبارێت.
دەشڵێت، خێرایی با دەگات 30 بۆ 40 کم لە کاتژمێرێکدا و لە هەندێک ناوچە دەگاتە 50 کم.
هەروەها پێشبینیش دەکات خۆڵبارینی لەگەڵدا بێت و لە ناوچە شاخاوییەکان دابارینی تەرزە دەبێت و پلەکانی گەرماش 4 بۆ 6 پلە دادەبەزیت.