گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و ترەمپیش هۆکارەکەى ئاشکرا دەکات

2020.05.05 - 19:44
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و ترەمپیش هۆکارەکەى ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو، نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەسەرۆکی ئەمریکاش ئەو بەرزبوونەوەیە بە هەنگاوێکی باش وەسف دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 5ى ئایار2020، نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهان بە ئاستێکی باش بەرزبوونەوەی لە نرخەکەیدا تۆمارکرد، بەجۆرێک برمیلێک نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی بەڕێژەی 18.7% نرخەکەی بەرزبووەوە و بازارەکاندا بەرمیلێک لەو نەوتە بە 24.22 دۆلار فرۆشراوە.

 

هەروەها بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 11.8% بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە دی، بە جۆرێک بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازارەکانی جیهاندا بە 30.80 دۆلار مامەڵەی پێوە کرا. 

 

لەوبارەیەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا ڕایگەیاند: "نەوت بە شێوەیەکی باش نرخەکەی بەرەو سەرەوە هەڵدەکشێت هاوشان لەگەڵ زیادبوونی خواست لەسەری، ئەوەش شتێکی باشە".

 

 شارەزایانی بواری نەوت پێیانوایە، کەمکردنەوە و سوککردنی ڕێکارەکانی تایبەت بە ڕێگری لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا، کەمکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ، ڕێگەدان بە ئۆتۆمبێلەکان و هۆکاری گواستنەوە گشتییەکان لە بەشێکی زۆر لە وڵاتانی جیهان وایکردوە خواست لەسەر سوتەمەنی زۆربێت کە ئەوەش وادەکات پێویستی بە نەوتی زیاتر هەبێت.  

 

ئەمە لەکاتێکدایە، بەهۆی لێکەوتەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەموو جیهاندا و کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت، نرخەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، تەنانەت نرخی نەوتی خاوی تەکساس بۆ یەکەمجار لە مێژوودا نرخەکەی گەیشتە خوار سفر.