کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- هەڤاڵ فەتاح
هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق، ساڵی ڕابردوو پێنج بەشەخۆراکیان لای حکومەتە، چاوەڕێ دەکرێت قەرەبوو بکرێنەوە.
شەوكەت محەمەد بەڕێوەبەری خۆراكی سلێمانی تایبەت بە ناس كور-ی راگەیاند: "بەپێی بەرنامەی وەزارەتی بازرگانی عێراق، هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو بۆ ئەمساڵیش حەوت بەشەخۆراک دابەشدەکرێت، بۆ ئەمساڵ تا ئیستا تەنها دوو بەشەخۆراكی هاوڵاتیان دابەشكراوە لە هەموو عێراقدا".
لە بارەی قەرەبووکردنەوەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق لە بەرامبەر بەشەخۆراکە فەوتاوەکانیان، بەڕێوەبەری خۆراکی سلێمانی وتی، بڕیارە حكومەتی عێراقی قەرەبووی ئەو بەشەخۆراكانە بكاتە کە فەوتاون، ژمارەیان پێنج بەشەخۆراکە.
"لە ئێستادا چاوەڕێی فەرمانی وەزارەتی بازرگانی عێراقین بۆ قەربووكردنەوەکە، دابەشکردنی قەرەبووەکەش بەسەر هاوڵاتیاندا لە ڕێی بریکارەکانی خۆراکەوە دەبێت"، شەوکەت محەمەد وای وت.
بە وتەی بەڕێوەبەری خۆراکی سلێمانی وەزارەتی بازرگانی عێراق، ئامادەكاری كردووە بۆ دابینكردنی بەشەخۆراكی مانگی ڕەمەزان، لەو مانگەدا دوو جۆر بابەت بۆ بەشەخۆراک زیاد دەبێت کە "ئاردی سفر و نیسك"ن.