گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بکوژانی وسامی هەشت ساڵان دەستگیرکران.. دەستدرێژییان کردووەتە سەری و بە بلۆک کوشتوویانە

2020.05.05 - 17:22
App store icon Play store icon Play store icon
بکوژانی وسامی هەشت ساڵان دەستگیرکران.. دەستدرێژییان کردووەتە سەری و بە بلۆک کوشتوویانە

ناس کورد-

پۆليسى پارێزگاى نەينەوا ئەو كەسانەى دەستگير كرد كە منداڵێكى هەشت ساڵيان بەناوى وسام كوشتبوو و دواتر سەريان پانكردبوەوە و ئەو ڕووداوەش پارێزگاکە و عێراقی هەژاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرايەتى پۆليسى نەينەوا لە بەياننامەيەكدا بڵاويكردوەتەوە، لەماوەى 72 كاتژمێردا توانيويانە وردەكارى ڕوداوەكەى ئەو پارێزگايە ئاشكرا بكەن كە تێيدا منداڵێكى هەشت ساڵان ڕوبەڕوى دەستدرێژى سێكسى و كوشتنى بەشێوەيەكى دڕندانە بويەوە ئەويش بە پانكردنەوەى سەرى بە بلۆك، لە ناوچەى "دوميز عەين زالە".

 

ئەوەش هاتووە، ئەو تۆمەتبارانەى تاوانەكەيان ئەنجامداوە دوو كەسن  و ڕێوشوێنى ياسايى دژيان گيراوەتەبەر و دانپيێدانانيان لێ وەردەگيردرێت و بەپێى ياسا ڕاگيراون ئەوەش بەپيێى مادەى 406 لە ياساى سزادانى عێراقى، هەر لە ناوچەى "دوميز عەين زالە"ى سەربە ناحيەى زومار لە باكورى خۆرئاواى شارى موسڵ دەستيگر كراون.

ئەو تاوانە قێزەونە ناحيەى زومارى سەربە پارێزگای نەینەوا دڵى سەرجەم عێراقيەكانى هەژاند و تەنانەت ماڵپەڕە جيهانيەكانيش بەدواداچونيان بۆ كرد، "وسام سەلوان" لەلايەن لەلايەن چەند كەسێكى نەناسراوەوە لەناو بيناى مزگەوتێكى چۆڵكراو سەرى پانكرابويەوە و جێهێڵرابوو، دواتر لە پشكنينە پزيشكيەكاندا دەركەوت كە دەستدرێژيشى كراوەتە سەر.

 

كەسوكارى وسام ئاماژەيان بەوەكردبوو، كوڕەكەيان كاتژمێر 10 و نيوى شەو چوەتە دەرەوە بۆ يەكێك لە دوكانەكانى نزيك لە ماڵى خۆيان بۆ شت كڕين، بەڵام هەر نەگەڕاوەتەوە و دواتر بۆى گەڕاون و دواى سێ كاتژمێر تەرمەكەى دۆزراوەتەوە.

دواتر هێزەكانى پۆليس دەستيان كرد بە لێكۆڵينەوەو و ئەوەيان ئاشكرا كردبوو كە تاوانەكە لە تيرۆرستى ناچێت و كارێكى تاوانكاريە، هەروەها خێزانەكەى گومانيان لە كەس نەبووە، باوكى منداڵەكەش پۆليسە بەڵام ئەگەرى نييە بەهۆى كارەكەى باوكيەوە كوژرابێت.