گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نامەیەکی هەڕەشەئامێزی نادیار کە دراوەتە پاڵ باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا

2020.05.05 - 16:31
App store icon Play store icon Play store icon
نامەیەکی هەڕەشەئامێزی نادیار کە دراوەتە پاڵ باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا

ناس کورد-

بەشێک لە سەرکردە سیاسییەکانی عێراق لەسەر چوونی نامەیەکی هەڕەشەئامێز بۆ سیاسییەکان کە دراوەتە پاڵ باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق هاتنە دەنگ و پێیانوایە ئەوە نامەیە ئەگەر ساختە نەبێت و ڕاست بێت ئەوا پێشهاتێکی خراپە و دەستێوەردانی و زیادڕەوی ئەمریکایە لە کاروباری ناوخۆی عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی زانیارییەکان، نامەکە لەلایەن ماسیۆ تۆلەر، باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق  ئاڕاستەی سەرکردە سیاسییەکانی بەشداربووی پڕۆسەی سیاسی عێراق کراوە کە تێێدا بە زمانێکی هەڕەشە ئامێز داوایکردووە بەزووترین کات حکومەتەکەی مەستەفا کازمی تێپەڕێنن.

 

یەکەم کاردانەوە لەسەرنامە هەڕەشە ئامێزەکەی باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق، لەلایەن ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانییەوە بووە کە لە هەژمارەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر  نوسیویەتی، "پێویستە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا وڵاتانی جیهاندا باش بێت، بەڵام ئەگەر ئەو نامەیە ساختە نەبێت ئەوا بە دەستێوەردانێکی زیادەڕۆ دادەنرێت لە لایەن ئەمریکاوە و بە هەموو شێوەیەکیش ڕەتکراوەیە".

عەلاوی ئاماژەی بەوەشکردووە، "گەلی عێراق ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران لە بێر ناکەن کە بووەهۆی پێشیلکردنی مافەکانی لە ساڵی 2010دا و تائێستاش باجی ئەو ڕێککەوتنە دەدەن کە دوچاری نەهامەتییەکی زۆریانی کردوەتەوە".       

 

هاوکات نوری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا سەرکۆنەی نامەکەی کرد و لە وەڵامێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەڵێت، "نامەیەکم پێگەیشتووە دەڵێن لەلایەن باڵوێزی ئەمریکاو نێردراوە، ئەگەر نامەکە ڕاست نەبێت و ساختە بێت ئەوا فەرامۆشی دەکەین، بەڵام ئەگەر ڕاست بێت ئەوا  دەستێوەردانە بە کاری ناوخۆیی عێراق ئەوەش بە تووندی ڕەتیدەکەێنەوە، چونکە لە عێراقدا پیاوانێک هەن ئەوان دەزانن بەرژەوەندی میللەتەکەیان لە کوێدایە، ئەو جۆرە کارانەش بە پێچەوانەی مۆڕاڵی کاری دیبلۆماتکارییەوەیە".

 

لای خۆشیەوە لەسەر نامەکەی باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق، عیزت شابەندەر، سیاسەتمەداری عێراقی لە تویتێکدا بە تووندی هێرشی کردە سەر ناوەڕۆکی نامەکەی باڵوێزخانەی ئەمریکا وهۆشداری ئەوەشی دا پەرلەمانتارەکانی عێراق کە نابیت بە هیچ شێوەیەک بکەونە ژێر فشاری ئەو هەڕەشانەوە لە کاتی دەنگدان لە سەر کابینەکەی کازمی. لە نامەکەی شابەندەردا هاتوو، "هەڕەشەکانی باڵوێزی ئەمریکا سەرشۆڕیی و شەرمەزارییە، دەستمان لە سەرکردە سیاسییەکان ششتووە، هەر پەرلەمانتارێک بەو  هەڕەشانە ڕازی بێت سەرشۆڕییە بۆی ئەگەر ناموس و مێژووی عێراقی هەبێت نابێت بچێتە ژێرباری ئەو هەڕەشانەوە لە پێناو دونیادا ڕۆژی دوای بفروشێت".