گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاووڵاتییەکی ئەمریکی ویستى بە فڕنەکەى کۆرۆنا بکوژێت بەڵام پارەکانى سوتاند 

2020.05.05 - 15:25
App store icon Play store icon Play store icon
هاووڵاتییەکی ئەمریکی ویستى بە فڕنەکەى کۆرۆنا بکوژێت بەڵام پارەکانى سوتاند 

ناس کورد-

هاووڵاتییەکی ئەمریکى بە مەبەستی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێک لە پارەکانی خستە ناو فڕنێکەوە بۆ ئەوەی پاکیان بکاتەوە، بەڵام لە بری پاکردنەوەیان سوتاندنى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ڕۆژنامەی " زەسەن"ی بەریتانی گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە لەلایەن فەرمانبەری یەکێک لە بانکەکانی ئەمریکاوە گیراوە کە تێیدا باسی بەسەرهاتی هاووڵاتییەکی ئەمریکی دەکات کە ویستویەتی لە ترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا پارەکانی پاک بکاتەوە بۆ ئەو مەبەستەش پارەکانی خستوەتە فرنێکی کارەبایی مایکرۆویڤەوە، بەڵام لە ئاکامدا پارەکان سوتاون.

 

 بەگوێرەی ڕۆژنامە بەریتانییەکە، جێڤری دیکەر، کە فەرمانبەری یەکێکە لە بانکەکانی ئەمریکا لە گرتە ڤیدیۆکەدا بە پێکەنینەوە دەڵێت "من لە بانک کاردەکەم نەختێک لەمەو پێش پیاوێک هات داوای لێکردم بڕێک پارەی سوتاوی بۆ بگۆڕمەوە کە بە بەمەبەستی پاکردنەوەیان لە ترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا خستویەتییە فڕنێکی مایکرۆویڤەوە".

 

 لە بەشێکی گرتە ڤیدیۆیەکدا، ئەو فەرمانبەرە ئەمریکییە، دراوە سوتاوەکان کە بە تەواوەتی ڕەشبوونەتەوە و بەشێکی دیکەشیان لاکانی سوتاون دەخاتە پێش کامێرای موبایلەکەیەوە کە هەرە زۆری پارە سوتاوەکە لە جۆری دراوی یەک دۆلار، پێنج دۆلار و بیست دۆلارن.

 

 لە گرتە ڤیدیۆکەدا دیکەر، ئاماژەی بەوەشکردوە، کە ئەو نەیتوانیوە ئەو پارە سوتاوانەی هاووڵاتییە ئەمریکییەکە بگۆڕێتەوە کە بڕەکەی  730 دۆلار بووە.

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە ناوەندی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییە گوازراوەکان ئەمریکا بە هیچ شێوەیەک ڕێکاری ئەوەی بڵاونەکردوەتەوە کە دەبێت دراوەکان پاکژ بکرێن، بەڵام جەختی لەوەکردوەتەوە کە باشتروایە هاووڵاتیان لە ڕێگەی ماسترد کاردەوە مامەڵە داراییەکانیان ئەنجامبدەن ودەبێت پێش و پاش بەکارهێنانی ئەو کارتە ئەلکترۆنییە دەستەکانیان بە باشی بشۆن.

 

لە سەرەتای ئەمساڵدا هاوشێوەی بەسەرهاتی ئەو هاوڵاتییە ئەمریکییە، ژنێکی چینی بە مەبەستی پاکردنەوەى پارەکانی لە ترسی توشبون بە پەتای کۆرۆنا بڕی سێ هەزار125 یوانی چینی لە ناو فرنێکی مایکرۆویڤدا سوتاند کە بەهای دەکاتە نزیکەی  450 دۆلار.