ناس کورد-
زانایانى بەریتانیا پەردەیان لەسەر یەکەم وێنەى روون و وردى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ لادا، کە بووەتە هۆکارى گیانلەدەستدانى زیاتر لە چارەکە ملیۆنێک کەس لەجیهاندا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی رۆژنامەى "زە سەن"ى بەریتانى، تیمێکى زانایان لە کۆلێژى زانستى زانکۆى دندى وێنەیەکیان بڵاوکردووەتەوە کە یەکەم وێنەى لەو شێوەیەى کۆرۆنایە کە بەو کوالێتییە بەرزە گیرا بێت.
زانایانى کۆلێژەکە و پەیمانگاى هوبريخت لە ئوترخت و سەنتەرى پزیشکى لەزانکۆى ئەراسموس لە رۆتردام و زانکۆى ماسترخت پێکەوە کاریانکردووە بۆ شیکردنەوەى وێنەکە.
وێنەکە شێوە و پێکهاتەى بەشەکانى ڤایرۆسى کۆرۆنا نیشاندەدات، لەناو جەستەى مرۆڤدا لەگەڵ شێوازى بڵاوبوونەوەى.
زانایان ئەوەیان ئاشکراکردووە، کە ڤایرۆسى کۆرۆنا هێرشدەکاتە سەر خانەکانى سیستەمى هەرسکردن، ئەوەش دەکرێت هۆکارى هێرشى ڤایرۆسەکە بۆ سەر سیستەمى هەرسى نزیکەى نزیکەى سێیەکى توشبووان روونبکاتەوە.
پرۆفیسۆر جایسن سویدلو زاناى زیندەوەرزانى دەڵێت کۆمەڵێک زانیارى نوێ و گرنگ بڵاودەکەنەوە لەبارەى ڤایرۆسەکەوە، کە دەکرێت توێژەرانى وڵاتانى جیاجیا سودى لێوەربگرن.