گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ یەکەمجار لەماوەى نزیکەى 40 ساڵدا..کەشتییە جەنگیەکانى ئەمریکا لە روسیا نزیکبوونەوە

2020.05.05 - 11:01
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ یەکەمجار لەماوەى نزیکەى 40 ساڵدا..کەشتییە جەنگیەکانى ئەمریکا لە روسیا نزیکبوونەوە

ناس کورد-

هێزى دەریایی ئەمریکا ڕایگەیاند، چوار کەشتى جەنگى رۆژى دووشەممە لە دەریاى بارنتسى نزیک لە ئاوە هەرێمییەکانى روسیا سوڕاونەتەوە، بۆ دڵنیابوون لە ئازادى کەشتیوانى، لەیەکەم پێشهاتى لەو شێوەیەدا لە ناوەڕاستى هەشتاکانى سەدەى ڕابردووەوە تا ئێستا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هێزى دەریایی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هەر سێ کەشتى جەنگى "يو.ئێس.ئێس. دونالد كوك" و "يو.ئێس.ئێس. بورتر" و "يو.ئێس.ئێس.روزفلت"، "يو.ئێس.ئین.ئێس سابلاى"، رۆژى دووشەممە چونەتە ناو دەریاکەوە بە هاوڕێیەتى کەشتیییەکى بەریتانى.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئامانج لەو کارە دڵنیابونەوە بووە لە ئازادى کەشتیوانى و پیشاندانى هاوپەیمانى تەواو لەنێوان هاوپەیمانەکانیان.

 

هێزى دەریایی ئەمریکا جەختیکردووەتەوە، ئەوە یەکەم گەڕانى لەو شێوەیە بووە لەو روبارە لەناوەڕاستى هەشتاکانەوە تا ئێستا.

 

باسى لەوەشکردووە، وەزارەتى بەرگرى روسیا لە سەرەتاى ئەم مانگەدا ئاگادارکراوەتەوە بۆ ئەوەى هیچ هەڵە تێگەیشتنێک روونەدات.

 

مارک ئیسپەر وەزیرى بەرگرى ئەمریکا لەمیانەى کۆنگرەیەکدا کە لەرێگەى ئینتەرنێتەوە رێکخرابوو وتى "لەکاتێکدا سەرقاڵن بە روبەرووبونەوەى کۆرۆناوە، رکەبەرەکانى ئەمریکا هێشتا سەرقاڵى دروستکردنى هەڕەشەن".

 

وتیشى "چین چالاکییەکانى لە دەریاى باشورى چین زیادکردووە، روسیاش سیستەمى ئاسمانى ئێمە لە ئالاسکا و لەسەر سنورى باکور تاقیدەکاتەوە".

 

ئەوە لەکاتێکدایە لە 10 ى ئاداردا، دوو فرۆکەى جەنگى ئەمریکا شوێنى دوو فرۆکەى موشەک هەڵگرى روسیا کەوتن لەکاتى فڕینیان بەسەر ئاسمانى نێودەوڵەتى لە نزیک کەناراوەکانى خۆرئاواى ئالاسکادا.