گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى تەندروستى: توشبوویەکى نوێى کۆرۆنا لەشارى هەولێر تۆمارکرا

2020.05.05 - 09:41
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى تەندروستى: توشبوویەکى نوێى کۆرۆنا لەشارى هەولێر تۆمارکرا

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى تۆمارکردنى توشبوویەکى نوێى کۆرۆنا لەشارى هەولێر، بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرى راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، تووشبووێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکرا".

 

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروسى و لەبارەى ناسنامەى توشبووە نوێکە ئاماژە بەوە کراوە "پیاوێکی تەمەن 32 ساڵە، دانیشتووی شارۆچکەی سێبیرانی سەر بە قەزای دەشتی هەولێرە، بەرکەوتەی تووشبووانی پێشووە".