گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گرژى و ئاڵۆزى لە تەحریر روویدا..وەزیرى سەدر چى دەڵێت؟

2020.05.05 - 09:28
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

ساڵح محەمەد عێراقى ناسراو بە وەزیرى سەدر ڕایگەیاند، ڕێگە نادەن خۆپیشاندەران ببن بە سەرچاوەى بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا، ئەوەش دواى ئەوەى خۆپیشاندەران دیمەنێکیان بڵاوکردەوە لەبارەى هێرشکردنە سەریان لەلایەن کەسانى نزیک لە رەوتى سەدرەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ساڵح محەمەد عێراقى لە هەژمارەکەى خۆى لە فەیسبوک نوسیویەتى "دەبێت بزانن کە قبوڵى ئەوە ناکەین شۆڕشگێڕان ببنە سەرچاوەى بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا بە رێکخستنى گردبوونەوەى گەورە".

  

ئەو وتانەى وەزیرى سەدر، دواى چەند کاتژمێرێک هات لە بڵاوکردنەوەى دیمەنێک لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە کە تییدا ژمارەیەک ئۆتۆمبیل دەردەکەوێت کە بەوتەى ئەوان دەگەڕێنەوە بۆ سەرایا سەلامى سەربە رەوتى سەدر، بەشێکى تریان چەکدارانى ئەو گروپە تۆمەتباردەکەن بەوەى لەگەڵ خۆپیشاندەران پێکداهەڵپژاون.

 

ناس نەیتوانى زانیارییەکانى گرتە ڤیدیۆیەکە پشتڕاستبکاتەوە، بەڵام خۆپیشاندەران بۆ پەیامنێرى ناس جەختیانکردەوە، گرژییەکە چەند کاتژمێرێکى خایاندووە لە گۆڕەپانى تەحریر و چێشتخانەى تورکى، دواى ئەوەى ژمارەیەک کەس بەشێوەیەکى کتوپڕ لەدەرەوەى گۆڕەپانەکەوە چونە ناوییەوە.