ناس کورد-
پارێزگارى نەینەوا ڕایگەیاند، لەلایەن هاوپەیمانانەوە بەڵێنیان وەرگرتووە کە پارێزگاکە هێڵى سورە بەرووى داعشدا، ئەوەش دوای زیادبوونى جموجۆڵەکانى ئەو رێکخراوە و هێرشەکانى بۆ سەر هێزە عێراقییەکان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نەجم جبورى، پارێزگارى نەینەوا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "ئەو هێزانەى لە پارێزگاى نەینەوا بونیان هەیە لە چوار فیرقە پێکهاتوون، یەکەمیان لە مەخمور جێگیربوون، دوانى دیکەشیان لە خۆرئاواى موسڵ، فیرقەیەکى دیکە لە باشورو ڕۆژهەڵاتى موسڵ، جگە لەوەش پۆلیسى ناوخۆیی پارێزگاکە بوونى هەیە".
وتیشى، "بەڵێنمان لە هاوپەیمانى نێودەوڵەتى وەرگرتووە کە موسڵ هێڵى سورە، لە ئێوارەى ئەمرۆشەوە بە بەردەوامى فڕۆکەى ئەمریکى بە ئاسمانى سەرجەم قەزا و ناحیەکانى پارێزگاکەدا دەسورێنەوە".
جبورى دانیشتوانى موسڵى دڵنیاکردەوە کە شارەکە هێڵى سورە بەرووى داعشدا و بەردەوام فڕۆکەى ئەمریکى لە ئاسمانى پارێزگاکەیە و چاودێرى بارودۆخەکە دەکات.
ئەوە لەکاتێکدایە، ماوەى چەند ڕۆژێکە داعش چەندین هێرشى کردووەتە سەر هێزە عێراقییەکان لەناوچە جیاجیاکانى عێراق بە تایبەت لە دیالە و سەڵاحەدین کە دوای کەوتنی داعش هاوشێوەی نەبووە.