گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توێژینەوەیەک چۆنیەتى توشبوونى ملیۆنان کەس بە کۆرۆنا ئاشکرادەکات

2020.05.04 - 21:26
App store icon Play store icon Play store icon
توێژینەوەیەک چۆنیەتى توشبوونى ملیۆنان کەس بە کۆرۆنا ئاشکرادەکات

ناس کورد-

توێژینەوەیەکی ئەڵمانی ئاشکرایکرد، لە نێوان پێنج کەسی توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا توشبوویەکیان نیشانەکانی نەخۆشییەکەی تێدا دەرناکەوێت، ئەوەش هۆکارێکی سەرەکی  تەشەنەسەندنی خێرای ڤایرۆسەکەیە لە جیهاندا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ئاکامی توێژینەوەیەکی زانستی زانکۆی "بۆن" لە وڵاتی ئەڵمانیا دەرکەوتووە لە هەرپێنج توشبوویەکی پەتای کۆرۆنا نیشانەکانی پەتاکە لە یەکێکیان دەرناکەوێت.

 

توێژینەوەکە لە شاری "ئینگلیت" لە ناوچەی هاینزبرگ كراوە کە یەکێکە لەو ناوچانەی بە شێوەیەکی چڕ ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا بڵاوبووەتەوە، ئەوەش لە ئاکامی بەشداریکردنی ژن و پياوێکى توشبووی کۆرۆنا کە هاوسەری یەکتربوون لە یەکێک لە ئاهەنگەکانی شارەکەدا.

 

توێژینەوەکە لەسەر 919 کەس ئەنجامدراوە ئەوەش بە مەبەستی  دیاریکردنی ڕێژی مردن بەپەتاکە، لە ئاکامدا دەرکەوتووە لە 15%ی دانیشتوانی شاری "ئینگلیت" کە ژمارەیان 11 هەزار کەسن توشی ڤایرۆسەکە بوون و ڕێژەی مردنیش بە ڤایرۆسەکە لە و شارە 0,37 % بووە.

 

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەگەر ئەو ڕێژەیە گشتاندنی بۆ بکەین  و پەیوەستی بکەینەوە بەژمارەی مردووان بە ڤایرۆسەکە لە هەموو ئەڵمانیا کە لە ئێستادا نزیکەی شەش هەزار و700 حاڵەتە، ئەوا دەردەکەوێت کە کۆی گشتی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەڵمانیا پێدەچێت نزیکەی ملیۆنێک و 800 هەزار کەس بێت، ئەوەش دە هێندەی ئەو حاڵەتانەیە کە بەفەرمی لە ئەڵمانیا تۆمارکراون".

 

مارتن ئەکسنەر کە یەکێکە لە ئامادەکارانى توێژینەوە ئەڵمانییەکە  دەڵێت، "لە 22% توشبوونی کۆرۆنا لە شاری ئینگلیت نیشانەکانی نەخۆشییەکەیان تێیدا دەرنەکەوتووە، ئەوەش دەیسەلمێنێت کە لە نێوان هەر پێنج کەسێکدا یەکێکیان نیشانەکانی پەتاکەی تێیدا دەرناکەوێت، ئەوەش وادەکات نەتوانرێت بە ئاسانی کەسانی توشبوو دیاریبکرێت ".