گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەنجا توشبووى نوێى کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکرا بەڵام کوردستان خاڵی بوو

2020.05.04 - 20:22
App store icon Play store icon Play store icon
پەنجا توشبووى نوێى کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکرا بەڵام کوردستان خاڵی بوو

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى عێراق، تۆمارکردنى پەنجا توشبووى دیکەى کۆرۆنا و گیان لەدەستدانى توشبوویەکى دیکەى ڕاگەیاند، بەڵام هیچ توشبوویەکی لە هەرێمی کوردستان نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێی ڕاگەیەنراوێکى وەزارەتەکە، ئەمڕۆ چوار هەزار و 324 پشکنینى دیکە ئەنجامدراوە، بەوەش کۆى گشتى پشکنینەکان گەیشتووەتە 107 هەزار و 586 پشکنین.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەنجامى پەنجا پشکنین پۆزەتیڤ بوون، کە زۆرترینیان لە بەغدا بووە بە 36 حاڵەت، بەسرە 14 حاڵەت، زیقار سێ حاڵەت، موسەنا، دوو حاڵەت.

 

وەزارەتى تەندروستى عێراق باسى لەوەشکردووە، ئەمڕۆ یەک حاڵەتى نوێی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە، 54 توشبووش چاکبوونەتەوە.

 

بەپێی ئامارەکان، تائێستا لە عێراق دوو هەزار و 346 کەس، بە هەرێمی کوردستانیشەوە، توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون کە 98 کەسیان گیانیان لەدەستداوە و  هەزار و 544 کەسیان چاکبوونەتەوە.

 

هاوکات لە ڕاگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی هەرێم هاتووە، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا؛ هەزار و 731 پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و دەرەنجام هیچ تووشبووی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە.

 

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 387تووشبوو، لەنێویاندا پێنج مردن هەیە و 343 نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها 39 نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.