گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیرى تەندروستى عێراق باس لە گەڕانەوەى قەدەغەى تەواوەتى هاتوچۆ دەکات

2020.05.04 - 16:28
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى تەندروستى عێراق باس لە گەڕانەوەى قەدەغەى تەواوەتى هاتوچۆ دەکات

ناس کورد-

وەزیرى تەندروستى عێراق جیبەجێکردنەوەى بڕیارى قەدەغەى هاتوچۆى تەواوەتى دەبەستێتەوە بە زیادبوونى ژمارەى توشبووانى کۆرۆناوە، لەگەڵ ئەوەشدا وادەى توندکردنەوەى بەشێک لە رێوشوێنەکانى ڕاگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەعفەر عەلاوى کە هاوکات سەرۆکى شانەى قەیرانى روبەڕووبونەوەى کۆرۆنایە لە عێراق بە تەلەفزیۆنى فەرمى عێراقى ڕاگەیاند "شانەى قەیرانەکان راسپاردەکانى بۆ لیژنەى تەندروستى و سەلامەتى نیشتیمانى بەرزکردووەتەوە، لەناویاندا کاراکردنەوەى بەشێک لەو رێوشوێنانەى قەدەغەى هاتوچۆ کە هەغتەى ڕابردوو هەڵگیران، لەگەڵ کارکردن بە سیستەمى تاک و جوت بۆ جموجۆڵى ئۆتۆمبیل لە دوو رۆژى داهاتوودا".

 

وتیشى "گەڕانەوە بۆ جیبەجێکردنى بریارى تەواوەتى قەدەغەى هاتوچۆ پەیوەستە بە زیادبوونى ژمارەى توشبووانى ڤایرۆسى کۆرۆنا ئەگەر تۆمابکرێت".

 

عەلاوى ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو زیادبوونە چاوەڕوانکراوە، بەڵام دەکرێت کۆنترۆڵبکرێت بەهۆى بوونى سەنتەرى پزیشکى و پشکنینى پێشوەختەوە.

 

ئەوە لەکاتێکدایە، شانەى قەیرانەکان ڕۆژى یەکشەممە هۆشداریدابوو لە بڵاوبوونەوەى خێراى ڤایرۆسى کۆرۆنا، بەهۆى پشتگوێخستنى رێنماییەکانى خۆپاراستنەوە.