گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیسی سلێمانی وردەکاری کوژرانی ئافرەتە تەمەن 20 ساڵەکەی چوارچرای ڕاگەیاند

2020.05.04 - 14:20
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسی سلێمانی وردەکاری کوژرانی ئافرەتە تەمەن 20 ساڵەکەی چوارچرای ڕاگەیاند

ناس کورد - رۆژیار سیروان 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی وردەکاری کوژرانی ئافرەتە تەمەن 20 ساڵەکەی چوارچرای ڕاگەیاند و بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکانیان، ئافرەتەکە لەگەڵ سێ کەسدا چووەتەوە ماڵێک و دوو شەو لایان ماوەتەوە، بەڵام لە شەوی دووەمدا لە دەمەقاڵێیەکدا فیشەکێک بەر سەری ئافرەتەکە کەوتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمرۆ دووشەممە 4ی ئایاری 2020، سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،  دوای ئەوەی لە هەفتەی ڕابردودا لە ماڵێکدا لە گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی  ئافرەتێکی تەمەن 20 کوژرا، دوای ڕووداوەکە سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد. 




وتیشی، لەپاش دەستگیرکردنی ئەو سێ کەسە و لەئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت ئەو ئافرەتە لەگەڵ سێ کوڕ دا لە ماڵێکدابووە و یەکێکیان خاوەن ماڵەکە بووە و خێزاندارە و دانیان بەوەناوە شەوی پێشتر کچەکەیان بردووەتە ماڵەکە و هاورێی یەکێک لە تۆمەتبارەکان بووە. 

 

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، ئافرەتەکە شەو لەلایەن ماوەتەوە و ئێوارەی دواتر بەهۆی دروستبوونی گرژوئاڵۆزی لەنێوانیان فیشەکێک بەر سەری کچەکە کەوتووە. 

 

 

بەوتەی وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، تۆمەتبارەکان یەکێکیان یەکێکیان تەمەنی 27 ساڵە و کاسب و خێزاندارە، دوو تۆمەتبارەکەی تریش 23 و 26 ساڵن و پیشەیان کاسبە و سەرجەمیان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و توانراوە دەست بگیرێت بەسەر دەمانچەیەک لەجۆری کڵۆک لەگەڵ قەوان و فیشەکێک کە ئەگەرێتەوە بۆ ئەو دەمانچەیەی تاوانەکەی پێئەنجامدراوە. 

 

سەرکەوت ئەحمەد ئەوەشی خستەڕوو، لێکۆڵینەوەکان تەواو بوون و ئاراستەی دادگا دەکرێن و بەپێی یاسای 405 لە سزادانی عێراقی بەندکراون.



لەبەشێکی تری کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا رایگەیاند وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی باسی لەوەکرد، لەماوەی کەرەنتینەدا چەندین کەس هەوڵیان دابوو لە چەند شوێنێکی سلێمانی خانووی تەجاوز دروست بکەن و زەویان داگیرکردبوو، لە بەرواری 13ی ئادار تا ئەمرۆ 167 کەس دەستگیرکراون و دراونەتە دادگا بۆ ئەوەی لێپرسینەوەی یاساییان بەرامبەر بکرێت، داواش لە دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی کراوە سزاکانیان قورس بێت بۆ ئەوەی رێگری لەو دیاردەیە بکرێت.