گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گۆڤارێك: سويد نمونەيەكى باش نييە.. كەرەنتين و داخستن ژيانى خەڵك دەپارێزێت؟

2020.05.04 - 13:45
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڤارێك: سويد نمونەيەكى باش نييە.. كەرەنتين و داخستن ژيانى خەڵك دەپارێزێت؟

ناس کورد- 

گفتوگۆيەكى زۆر لەسەر بابەتى كەرەنتين و داخستنى شارەكانى جيهان هەيە كە يەك لەسەر سێى دەوڵەتانى جيهان پێى هەستاون و هەندێك پێيان وايە ئەو ڕێوشوێنانە سودێكى گەورەيان نييە لە پاراستنى ژيانى خەڵك، لاى خۆشيانەوە پياوانى كار داواى كردنەوە و چالاككردنەوەى ئابورى دەكەن بە خێرايى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئەو كەسانەى ئەو جۆرە بۆچونەيان هەيە دەيانەوێت ڕاستى بيركردنەوەيان پيشان بدەن ئەويش بە هێنانەوەى نمونەيەكى وەك سويد، چونكە ئەو وڵاتە ژمارەيەكى زۆر كەم گيانلەدەستدانى تێدا تۆمار كراوە بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناوە.

 

ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى خوێندنگە و كار و پيشەشى دانەخستوە، لەكاتێكدا چەندين دەوڵەتى جيهان كە داخستن و كەرەنتينەى گشتيان ڕاگەياندوە بەدەست ڤايرۆسەكەوە گيرۆدە بون و ڕێژەى گيان لەدەستدان تێياندا زۆر بەرزە.

 

 ڕاپۆرتێكى گۆڤارى "بزنس ئينسايدەر"ى ئەمريكى، ئەوە دەردەخات كە داخستن و كەرەنتينەى گشتى هاوكار بوە لە كۆنترۆڵكردنى ڤايرۆسەكە و ڕزگاركردنى ژيانى هاووڵاتيان.

 

لە وڵاتەكانى وەك ئەڵمانيا و ئيسپانيا ژمارەى توشبوان ڕويان لەكەمبونەوە كردوە ئەوەش دواى جێبەجێكردنى سياسەتى داخستنى گشتى، لە ئيتاڵيا داخستنى گشتى ژيانى 200 هەزار كەسى ڕزگار كردوە كە مەترسى ئەوەيان لەسەربوو بەهۆى ڤايرۆسەكەوە بچنە نەخۆشخانەكان، ئەوەش بەپێى لێكۆڵينەوەيەكى ئەكاديمياى نيشتمانى ئەمريكى بۆ زانست.

 

بەپێى هەمان لێكۆڵينەوە هەروەها داخستن هۆكار بوە بۆ كەمبونەوەى 45% ى ڕێژەى توشبوان بە ڤايرۆسەكە، هەروەها زانايان پێيان وايە لە چەندين شارى چين بەهۆى سەپاندنى ڕێوشوێنى قەدەغەى هاتووچۆ و داخستن پێش ئەوەى هيچ توشبويەك تۆمار بكرێت تەنها يەك لەسەر سێى ئەو شارانەى دواكەوتن لە سەپاندنى ڕێوشوێن توشبوى ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆمار كراون.

 

گۆڤارى "بزنس ئينسايدەر" ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، لەئێستادا ژمارەى گيان لەدەستدان لە سويد 12 هێندەى وڵاتانى دەوروبەرى زياترە، هەروەها "بو لۆندباك" زاناى سويدى لە زانكۆى گۆتەنبێرگ داوا دەكات ڕێوشوێنى خێرا و بنەڕەتى بۆ كۆنترۆڵكردنى ڤايرۆسەكە لەو وڵاتە بگيرێتە بەر.

 

گۆڤارەكە جەختیشى كردوەتەوە، ئەوەش واتاى ئەوەيە كە لەوانەيە لە داهاتودا بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكە لە سويد خراپتر و كوشندەتر بێت بە بەراورد لەگەڵ ژمارەى قوربانيانى ئێستا لەو وڵاتە.