گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فڕۆشى ئەپڵ و سامسۆنگ و هواوى دابەزيوە.. كاميان زيانى زياتريان كردوە؟

2020.05.04 - 11:33
App store icon Play store icon Play store icon
فڕۆشى ئەپڵ و سامسۆنگ و هواوى دابەزيوە.. كاميان زيانى زياتريان كردوە؟

ناس کورد- 

بەهۆى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا بە جيهاندا و كەرەنتين و داخستنى شارەكان لە ژمارەيەكى زۆر وڵاتى جيهاندا، يەكێك لەو ئامێرانەى كە فڕۆشيان كەميكردوە مۆبايلە، لە چارەكى سەرەتاى ساڵى 2020 نزمترين ئاستى لە ماوەى سێ ساڵى ڕابردودا تۆمار كردوە و بەڕێژەى نزيكەى 20% فڕۆشى ئەو ئامێرە كەميكردوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دامەزراوەى IDC بۆ لێكۆڵينەوەى تايبەتمەند لە بوارى بازاڕى مۆبايل بڵاويكردەوە، ڕێژەى فرۆشتنى مۆبايل 12% دابەزيوە وەك ئەوەى لە چارەكى يەكەمى ساڵى 2019 يش ڕويدا، ژمارەى ئەو ئامێرانەى تائێستا لەمساڵدا  فڕۆشراون 275 مليۆن و 800 هەزار مۆبايل بوون.

 

كەمبونەوەى ژمارەكان جێى سەرسوڕمان نييە بەتايبەتى كە ژمارەيەكى زۆر هۆكارى گواستنەوە وەستاون و تەنانەت چەندين دامەزراوەى دروستكردنى مۆبايل لە چين وەستاون كە ساڵانە مۆبايل بۆ بازاڕەكانى جيهان دابين دەكەن، بەشێوەيەكى گشتى هەناردەى مۆبايل 20% پاشەكشەى كردوە، هەرەوەها دابينكردنى مۆبايل بۆ بازاڕەكانى ئەوروپا و ئەمريكا 18% كەميكردوە.

 

نەيبلە بوبال بەڕێوەبەرى لێكۆڵينەوەكان لە فڕۆشى ئامێرەكانى مۆبايل لە دامەزراوەى IDC دەڵێت، هۆكارى كەمبونەوەى فڕۆشى مۆبايل تەنها بەهۆى وەستانى كۆمپانياكانەوە نييە لە دروستكردن ياخود داخستنى ڕێگەكانى گواستنەوە، بەڵكو خواستيش لەسەر كڕينى مۆبايل كەميكردوە.

گەورەترين زيان بەهۆى كەمبونەوەى فڕۆشى مۆبايل پشكى كۆمپانياكانى "سامسۆنگ" و "هواوى" بوو، كە فڕۆشيان بەڕێژەى 17% كەميكردوە، ئەمەش لەكاتێكدايە كە فڕۆشى مۆبايلەكانى كۆمپانياى ئەپڵ تەنها 0.4%  كەميكردوە، بەڵام فڕۆشى كۆمپانياكانى وەك شياومى و فيفۆ زياديان كردوە.

 

لەساڵى 2019 فڕۆشى مۆبايلى زيرەك بە ڕێژەى 2% دابەزينى بەخۆيەوە بينى و يەك مليار و 370 مليۆن مۆبايل لە جيهاندا فڕۆشران، ئەوەش سێيەم جار بوو كە فڕۆشى مۆبايل لە جيهاندا پاشەكشە بكات، هەروەك پێشبينى دەكرێت لەساڵى 2020 يش بەهەمان شێوە پاشەكشە بكات، ئەوەش دەبێتە چوارەم جار.