گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توشبووانی كۆرۆنا 3 ملیۆن و 500 هەزاری تێپەڕاند 

2020.05.04 - 10:30
App store icon Play store icon Play store icon
توشبووانی كۆرۆنا 3 ملیۆن و 500 هەزاری تێپەڕاند 

ناس کورد- 

بەگوێرەى ئامارێكی ئاژانسی فرانس پرێس ، لەسەر ئاستی جیهان زیاتر لە 3 ملیۆن و 500 هەزار تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراوە كە سێ لەسەر چواریان دەكەونە وڵاتانی ئەوروپا و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکاوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەى ئامارەكە، 3 ملیۆن و 500 هەزار و 517 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 246 هەزار و 893 حاڵەتی مردنیش هەیە و لەكیشوەری ئەوروپاش ملیۆنێك و 547 هەزار و 180 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون كە 143 هەزار و 584 حاڵەتی مردنی تێدایە و لەئەمریكاش ملیۆنێك و 158 هەزار و 40 حاڵەتی توشبوو هەیە و 67 هەزار و 780 كەسیش بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیانلەدەستداوە.



ئامارەکە لەکاتێکدایە کە بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا بەردەوامن لەسوكکردنی ڕێوشوێنە تەندروستیەكان كەبەسەر خەڵكیدا سەپاندبوویان بۆ ڕێگریكردن لە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەکە، لەهەفتەی داهاتودا 15 وڵاتی ئەوروپا لەناویاندا ئیتاڵیا بەشێویەكی سنوردار چەند بڕیارێكی نوێ بۆ كەمكردنەوەی ڕێو شوێنەكان دەردەكەن كە نزیكەی دوو مانگە چەندین ڕێو شوێنی تەندروستی توندیان گرتووەتە بەر.