گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ: تا کۆتایی ئەمساڵ ڤاکسینی کۆرۆنا دەدۆزینەوە

2020.05.04 - 09:49
App store icon Play store icon Play store icon
ترەمپ: تا کۆتایی ئەمساڵ ڤاکسینی کۆرۆنا دەدۆزینەوە

ناس کورد-

تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا بەردەوامە و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەو وڵاتەش پێیوایە تا کۆتایی ئەمساڵ ڤاکسینی کۆرۆنا دەدۆزنەوە و بەدەستیدەهێنن، دەشڵێت، هەر وڵاتێکی دیکە پێش ئەوان ڤاکسینەکە بدۆزێتەوە، ئەوا ڕێزی دەگرێت. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی فۆکەس نیوزی ئەمریکی ڕایگەیاند :" ئێمە زۆر بە جدی کار لەسەر دۆزینەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا دەکەین و دڵنیام لەوەی تا کۆتایی ئەمساڵ ڤاکسینەکە بەردەستدەبێت".

 

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد :"پزیشکان دەڵێن تۆ نابێت ئەوە بڵێیت، بەڵام من بەو شێوەیە بیر دەکەمەوە، ئێمە زۆر بەجدی فشار دەکەین، پێموایە زۆرێک لە تاقیگەکانمان نزیکن لە دەستخستنی ڤاکسینەکە".

 

لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی کە ئەگەر وڵاتێکی دیکە پێش ئەمریکا ڤاکسینەکە بەدەستبهێنێت، چ کاردانەوەیەکی دەبێت، ترەمپ دەڵێت: "گرنگی بەوە نادەم، من تەنها دەمەوێت ڤاکسینێکی سەرکەوتوو بدۆزینەوە، ئەگەر وڵاتێکی دیکەش ئەو کارەی کرد، من کڵاوەکەمی بۆ بەرزدەکەمەوە".

 

ئەمریکا زەرەرمەندترین وڵاتی بڵاوبونەوەی کۆرۆنایە و زیاتر لە یەک ملیۆن توشبووی ڤایرۆسەکە لەو وڵاتەیە کە سێ یەکی توشبووانی هەموو جیهان دەکات، لەو ژمارەیەش نزیکەی 70 هەزار کەس گیانیانلەدەستداوە.

 

میدیا جیهانییەکان دەڵێن، پەلەکردنی ترەمپ بۆ دۆزینەوە ڤاکسینی کۆرۆنا، زیاتر پەیوەندی بە نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا هەیە و ئاماژە بەوە دەکەن، دۆزینەوەی ڤاکسین و کۆتایی هێنان بە کۆرۆنا گرەنتی دووبارە هەڵبژاردنەوەی ترەمپ دەکەن، هاوکات هۆکارێکی دیکەش بۆ لایەنی ئابوری دەگێڕنەوە کە زیانێکی زۆر بە ئابوری وڵاتەکە گەیشتووە.