گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لقی هەولێری بانکی ناوەندی دانی بەوەدانا کە نزیکەی ترلیۆنێک دینار لە بانکەکەدا هەیە

2020.05.04 - 08:42
App store icon Play store icon Play store icon
لقی هەولێری بانکی ناوەندی دانی بەوەدانا کە نزیکەی ترلیۆنێک دینار لە بانکەکەدا هەیە

ناس کورد-

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان، هەبوونی نزیکەی یەک ترلیۆن دیناری لە بانکی هەرێم ڕاگەیاند، لقی هەولێری بانکی ناوەندی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، پارەکە هی حکومەتی عێراقە، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵیش دەڵێت، بەوە سەلماندیان کە پارەکە هەیە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

شەوی ڕابردوو، عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کردبوو ڕایگەیاند: " لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و لە هەندێ سەرچاوەی متمانە پێکراوەوە ئاگادارکراینەوە لە بوونی نزیکەی یەک ترلیۆن دینار لە بانکی هەرێم، بەڵام بەرپرسانی حکومەت دەیشارنەوە".

 

درەنگانی شەوی ڕابردوو، کازم نامق ، بەڕێوەبەری گشتیی بانکی ناوەندی عێراقی / لقی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند: "دەربارەی ئەو هەواڵانەی کە گوایە چەند بڕە پارەیەک هاتووەتەسەر حیسابی بانکی هەرێم، بە پێویستمانزانی ڕوونیبکەینەوە،  لە ساڵی 2017 ەوە بانکی هەرێم نەماوە و بووەتە بانکی ناوەندی عێراقی / لقی هەرێمی کوردستان".

 

 ئاماژەی بەوەشکردووە: "بانکی ناوەندی عێراقی/ لقی هەرێمی کوردستان سەر بە بانکی ناوەندی عێراقە، نەک حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو پارەیەی لە بانکەکەشە پارەی بانکی ناوەندی عێراقییە کە سەر بە حکومەتی فیدراڵییە و هیچ پەیوەندییەکی بە موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانەوە نییە، هەروەها  ئێمە سەرپەرشتی تەمویلکردنی پارەی  بانکی ناوەندی عێراقی/ لقی موسڵیش دەکەین".

 

ئەوەش هاتووە: "هەر کاتێک وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا فەرمان بدات بە بانقی ناوەندی عێراقی ئەوکات دەتوانین ئە و بڕە پارەیە رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بکەین".

 

هەر لەدوای ئەو ڕونکردنەوەیە، عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان وەڵامی دایەوە و ڕایگەیاند: " ئەو ڕوونکردنەوەیەی بەم نیوە شەوە دەرکراوە، داننانێکی ناڕاستەوخۆیە بە بوونی ئەو پارەی ئێمە ئێستا ئاشکرامان کرد و پشتڕاستکردنەوەی ئەو ڕاستیەیە کە پارەی تەواو بۆ موچە هەیە و زۆریشە، بەڵام لە خەڵکی دەشارنەوە و دابەشی ناکەن".

 

ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەو بەڕێزانەی ئەو ڕوونکردنەوەیان پێ دەرکراوە لە بیریان چووە کە هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستان ئەو حەقیقەتە دەزانن کە عێراق هیچ متمانەیەکی نەماوە تا پارەی خۆی بخاتە بندەستی حکومەتی هەرێم و بۆی بپارێزێت".