گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئۆتۆمبیلە فیرارییەکەى عودەى لە هەولێر دۆزرایەوە، خاوەنەکەى داواى نرخێکى خەیاڵى دەکات

2020.05.03 - 23:11
App store icon Play store icon Play store icon
ئۆتۆمبیلە فیرارییەکەى عودەى لە هەولێر دۆزرایەوە، خاوەنەکەى داواى نرخێکى خەیاڵى دەکات

ناس کورد-

ئۆتۆمبێلە فیرارییەکەى عودەى سەدام حوسەین لە هەولێرە و خاوەنەکەى داواى 1.5 ملیۆن دۆلار دەکات لەبەرانبەر فڕۆشتنیدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێى ڕاپۆرتێکى پێگەى "زە درایف"، کە لەبارەى ئۆتۆمبیلەکەى عودەى لەجۆرى فيرارى F40 ئامادەکراوە، کەسێکى بەریتانى چالاک لە یوتیوب داواى یارمەتى لەهەر کەسێک کردووە کە شوێنى ئۆتۆمبیلەکەى عودەى پێبڵێت تا بیکڕێت.

 

ئەو کەسە کە ناوى رتاروسایە وێنەى ئۆتۆمبیلەکەى لە شوێنێکى عێراق بڵاوکردووەتەوە کە بەخۆڵ داپۆشراوە. لە ڤیدیۆیەکى تردا دەڵێت تا ئێستاش بەهاى ئەو ئۆتۆمبیلە لە دەرەوەى تواناى زۆربەى خەڵکە، کە لە شارى هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستانە.

 

رتاروسا دەڵێت، کەسێک بەناوى كريس سميس لە کۆمپانیایەکى تایبەتمەندى چاککردنەوەى ئۆتۆمبیلى کلاسیکى، یەکێک بووە لەو کەسانەى ساڵى 2016 بەدواى ئەو ئۆتۆمبیلە فیراریەدا گەڕاوە.

 

سمیس لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رتاروسا دەڵێت، دەتوانێت شوێنى ئۆتۆمبیلەکە لە عێراق دیاری بکات لەپێناو هەڵسەنگاندنیدا.

 

ئۆتۆمبیلەکە کە بە خۆڵ داپۆشراوە بەشێکى ونبووە، گواستنەوەشى لە عێراقەوە بۆ بەریتانیا بە کابوسێکى لۆجیستى ناوبراوە.

 

سمیس بە رتاروسا دەڵێت، نەگەیشتووە بەهیچ رێککەوتنێک لەبارەى ئۆتۆمبیلەکە و بەبێ هیچ ئەنجامێک لە عێراق گەڕاوەتەوە، ئەوەش بەهۆى قورسى گواستنەوەى و کارنەکردنى تا بتوانرێت جارێکى تر بەگەڕ بخرێتەوە.

 

بەڵام رتاروسا دەڵێت، پسپۆرێکى ئۆتۆمبیلى فیرارى کارێکى هاوشێوەى موعجیزەى ئەنجامداوە کاتێک بزوێنەرى ئۆتۆمبیلەکە و دەوروبەرى پاککردووەتەوە و بەشە ئەلیکترۆنییەکەى چاککردووەتەوە و ئۆتۆمبیلەکە خراوەتەوە کار، بەڵام هێشتا دورە لەو شێوە خوازراوەى کە پێویستە بۆ ئەوەى بەشدارى لە پێشبڕکێکان بکات.

 

ئۆتۆمبیلەکە تا ئێستاش لە هەولێرە، بەڵام ئێستا خراوەتە پارکەوە، خاوەنەکەى ئێستاى داواى 1.5 ملیۆن دۆلار دەکات لەبەرانبەر فرۆشتنى، ئەو نرخەش لەسەرووى تواناى رتاروساوەیە کە دەڵێت تا ئێستاش بەدواى ئۆتۆمبیلى فیرارى F40ى فڕێدراو یان زیانبەرکەوتوودا دەگەڕێت بۆ چاککردنەوەى.

 

فیرارى ساڵى 1987 یەکەم جۆرى ئۆتۆمبیلى F40ى دروستکرد، کە نرخەکەى دەگەیشتە نزیکەى 400 هەزار دۆلار، لە ئێستاشدا نرخەکەى دەگاتە 1.6 ملیۆن دۆلار.