گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وتەبێژى دادگاى باڵاى عێراق: دزەكان دەيانەوێت كەيسەكانيان بە سياسى بكەن

2020.05.03 - 22:44
App store icon Play store icon Play store icon
وتەبێژى دادگاى باڵاى عێراق: دزەكان دەيانەوێت كەيسەكانيان بە سياسى بكەن

ناس کورد- 

دادوەر عەبدول ستار بەيرەقدار، وتەبێژى دادگاى باڵاى عێراق دەڵێت، فشارێکى زۆر لەسەر دادگاكانە بۆ ئەوەى گەندەڵكارە سياسيەكان بێبەرى بكرێن و هەندێك لە بەرپرس و وەزيرەكان دەيانپارێزن، بەڵام هيچ سودێكى نابێت بۆيان چونكە لە ئەنجامدا ئەوانيش هاوبەشن لەگەڵيان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەيرەقدار لە گفتوگۆيەكدا لەگەڵ "ناوەندى ڕاگەياندن بۆ دادوەرى" هێماى بۆ ئەوە كردوە، لەكاتێكدا كە دادگا هەنگاوى جدى دەنێت بۆ بەرەنگاربونەوەى گەندەڵى و لێپرسينەوە لەوانەى كە موڵك و ماڵى گشتيان دزيوە، هەندێك لە سياسيەكان و وەزيرەكان دواى ئەوەى شكستيان هێناوە لە داخستنى مەلەفى ئەوانەى داواكراون و سەرەڕاى ئەو پەستانە زۆرەى خۆيان و هاوپەيمانە سياسيەكانيان دروستيان كردوە بۆ پاراستنى ئەو كەسانە، هەڵمەتێكى گەورەيان لە تۆڕە كۆمەڵايەتيەكان دەستپێكردوە.

 

باسى لەوەشكردوە، ئەوەش ئەو كەسانەى لەسەر ڕاگەياندن حسابن بەڕێوەى دەبەن بەتايبەتى لە دەرەوەى عێراق، لەبەرامبەر وەرگرتنى پارە كە ئەويش بەشێكە لە ماڵى دزراوى دەوڵەت.

 

ئاماژەى بەوەشداوە، ئەو كەسانەى درۆ بڵاودەكەنەوە لەكاتێكدا داواكراون لەلايەن دادگاكانەوە ئەويش لەڕێگەى كاريگەرى لەسەر كەسايەتى و لايەنە سياسيەكان و دەيانەوێت كاريگەرى لەسەر دادگاكان دروست بكەن و پێيان وايە و وەهمى ئەوەيان هەيە كە دادگا ناچار دەبێت كەيسەكانيان دابخات ئەويش بۆ سەلماندنى پێچەوانەى ئەوەى كە ئەوان پڕوپاگەندەى بۆ دەكەن.

 

وتەبێژى دادگاى باڵاى عێراق ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، هەندێكيان ئەندامى پەرلەمانى عێراقن و ئەوان بەگوێرەى دەستور پارێزبەنديان هەيە و ناكرێت لێكۆڵينەوەيان لەگەڵ بكرێت ياخود دادگايى بكرێن تا پارێزبەنديان لەسەر لانەبرێت.

 

دەشڵێت، ئەوانەى بەهۆى تاوانى گەندەڵيەوە داواكراون ڕكابەريە سياسيەكانيان لەگەڵ لايەنێكى سياسى تردا ڕادەگەيەنن و ئاشكراى دەكەن بۆ ڕاى گشتى ئەويش بە هەر هۆيەك بێت ياخود بەبێ هۆ، ئەوەش لەپێناو ئەوەى كاتێك ڕێوشوێنى ياسایى دژيان دەگيرێتە بەر بەهۆى ئەو تاوانانەى كە ئەنجاميان داوە وەك كەيسێكى سياسى دەربكەوێت.

 

عەبدول ستار بەيرەقدار نەشيشاردوەتەوە، نامەى دادگا بۆ ئەوانەى كە ماڵى گشتى دەدزن ئەوەيە، لايەنەكەيان و پێگەيان لە دەوڵەتدا هەرچيەك بێت، درۆكانيان سوديان پێناگەيەنێت و شمشێرى ياسا لێپێچينەوە لەوانە دەكات كە دەست بۆ موڵك و ماڵى گشتى دەبەن، هەروەها نێوەندگيرى ئەوانەى دەيانپارێزن سودى نييە بۆيان، چونكە لە ئەنجامدا هاوبەشيانن لە دزينى موڵك و ماڵى گشتى.