گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توشبوون بە کۆرۆنا لە روسیا ئاستێکى پێوانەیی تۆمارکرد

2020.05.03 - 22:13
App store icon Play store icon Play store icon
توشبوون بە کۆرۆنا لە روسیا ئاستێکى پێوانەیی تۆمارکرد

ناس کورد-

روسیا بەرزترین رێژەى توشبوونى رۆژانەى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمارکرد، بە تۆمارکردنى زیاتر لە 10 هەزار و  633 توشبووى نوێ لەماوەى 24 کاتژمێرى ڕابردوودا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێی ئامارە فەرمییەکانى روسیا، ئەوە بەرزترین ئامارى رۆژانەى توشبووانە بەو ڤایرۆسە، لەدواى سەرهەڵدانى پەتاى کۆرۆناوە لەو وڵاتە.

 

هەر بەپێی ئامارەکان ژمارەى توشبووان لە روسیا لە ئێستادا گەیشتووەتە 134,686 حاڵەت، بەوەش ئەو وڵاتە لەسەر ئاستى جیهان لەپلەى حەوتەمدایە لەرووى زۆرى ژمارەى توشبووانەوە.

 

بەڵام ئامارەکان دەریدەخەن کە ژمارەى مردن بەو ڤایرۆسە لە روسیا بەنزمى ماوەتەوە، بەراورد بە وڵاتانى دیکەى وەک ئەمریکا و ئیتاڵیا و ئیسپانیا.

 

ئەمڕۆ (یەکشەممە) 58 حاڵەتى مردن تۆمارکرا، بەوەش کۆى ژمارەى مردن بۆ 1,280 کەس بەرزبووەوە.

 

بەراورد بە شارەکانى دیکە، دۆخەکە لەمۆسکۆى پایتەختى روسیا خراپە، ئەوەش سیستەمى تەندروستى ئەو شارەى خستووەتە دۆخێکى قورسەوە.

 

ژمارەى توشبووان بە کۆرۆنا لە مۆسکۆ ئەمڕۆ (یەکشەممە) بۆ 68,606 حاڵەت بەرزبووەوە، دواى تۆمارکردنى 5,948 توشبووى نوێ.