گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى تەندروستى: لە 24 کاتژمێرى رابردودا هیچ توشبوویەکى کۆرۆنا تۆمارنەکراوە

2020.05.03 - 20:21
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى تەندروستى: لە 24 کاتژمێرى رابردودا هیچ توشبوویەکى کۆرۆنا تۆمارنەکراوە

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد کە لە 24 کاتژمێرى رابردوودا هیچ توشبوویەکى نوێى ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمارنەکراوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەراگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى ئاماژە بەوە کراوە "تاوەکو ئەمڕۆ (٩٦٩٤) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەڕەنتین کراون".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "لەئێستادا تەنها (١٢٦٧) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (٣٦٢) لە هەولێر، (١٦٠) لە سلێمانی، (٧١٦) لە دهۆك، (٢٩) لە ڕاپەرین. وە (٨٤٢٧) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین،  لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتیان (١٣) هاووڵاتی بوو.

 

لەبارەى ژمارەى ئەو پشکنینانەى کە لە 24 کاتژمێرى رابردوودا لەشارەکانى هەرێمى کوردستان ئەنجامدراوە، لە راگەیەندراوەکەدا رونکراوەتەوە "لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (١١٨٥) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٣١٠) هەولێر، (٤٧٢) سلێمانی، (٣١٨) دهۆك، (.) هەڵەبجە، (٠) ڕاپەرین، (٨٥) سۆران ، دەرەنجام هیچ تووشبووی نوێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە".

 لەبەشێکى ترى راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە کراوە کە کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٤٤٥٠١) پشکنین بووە.