گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داوا دەكرێت كازمی خاڵە سنورییەكان لەژێر دەستی حزب و مافیا بازرگانەكان دەربهێنێت

2020.05.03 - 20:08
App store icon Play store icon Play store icon
داوا دەكرێت كازمی خاڵە سنورییەكان لەژێر دەستی حزب و  مافیا  بازرگانەكان دەربهێنێت

ناس کورد- 

پەرلەمانتارێكی عێراق داوا دەكات لەئەگەری پێكهێنانی كابینەكەیدا، كازمی بڕیارێكی ئازایانە بدات بۆ دەرهێنانی خاڵە سنورییەكانی عێراق لەدەستی حزب و مافیاكان بۆ سەر دەوڵەت و خستنەگەڕی داهاتەكەی بۆ قازانجی گشتی.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئينتسار موسەوی، ئەندامی لیژنەی وەبەرهێنان و ئابوری لەپەرلەمانی عێراق بەمیدیاكانی وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە، باج زیاتر پشت دەبەستێتە سەر شتومەك و كەلوپەلەكان كە هاوردە دەكرێن و سەرجەم كەرەستە ناوخۆیی و دەرەكییەكان كە داهاتێكی گەورە بۆ دەوڵەت پێكدەهێنن بۆیە دەبێت  تەنها دەوڵەت كۆنترۆڵی خاڵە سنورییەكان بكات بۆ دەستخستنی ئەو سامانە.

 

وتیشى "ئەو كارە دەكەوێتە ئەستۆی مستەفا كازمی دوای پێكهێنانی كابینەكەی بۆ ئەوەی بڕیارێكی ئازایانە لەبارەوە دەربكات بەهاریكاری لیژنەی دەستپاكی لەپەڕلەمان بۆ ئەوەی بەتەواوەتی خاڵە سنورییەكان كۆنترۆڵ بكرێت و ڕێگە بگیرێت لەدزینی سەروەت و سامان و لەو دەروازانەوە.

 

ئەو پەرلەمانتارە داواش دەكات، ڕێوشوێنی توند بگیرێتە بەر بۆ لێپرسینەوە لەگەندەڵكارانی بواری ئابوری و توندوتۆڵكردنی خاڵە سنورییەكان و دەرهێنانی لەدەستی حزب و مافیاكان بۆ ئەوەی داهاتێكی گرنگ لەم دۆخە ئابورییە سەختەدا بۆ دەوڵەت بگەڕێتەوە.