گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق لەکوێى ئازادى ڕۆژنامەگەریدایە؟ پەیامنێرى بێسنور راپۆرتێکى بڵاوکردەوە

2020.05.03 - 18:38
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق لەکوێى ئازادى ڕۆژنامەگەریدایە؟ پەیامنێرى بێسنور راپۆرتێکى بڵاوکردەوە

ناس کورد- 

ڕێكخراوی پەیامنێرانی بێسنور لەڕاپۆتی ساڵانەیدا كە بۆ ساڵی 2020 بڵاوی كردووەتەوە، ڕیزبەندییەکى بۆ ئاستی ئازادی ڕۆژنامەگەری بەپێی وڵاتان دیاری كردووە، لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی وڵاتی تونس لەپلەی یەكەمدا دێت  وجیبۆتیش لەڕێزبەندی كۆتایدایە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

هەر بەپێی ڕێزبەندەكە بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری، لوبنان لەپلەی 102 و عێراق لەپلەی 162 و جەزائیر لەپلەی 146 و میسر بەپلەی 166 و سعودیە بەپلەی 170 و سوریا لەڕێزبەندی پێش كۆتایی 174 دێت.

 

ڕێكخراوی پەیامنێرانی بێسنور، ڕێكخراوێكی ناحكومی قازانج نەویستە و كار بۆ گەشەپێدان بەئازادی ڕۆژنامەگەری لەجیهاندا دەكات و ڕێكخراوەكەش پلەی ڕاوێژكاری لەڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكاندا هەیە و ساڵانە ڕاپۆرتی تایبەت بەكاروبارەكانی ڕۆژنامەگەری و هەڵسەنگاندنیان بڵاو دەكاتەوە. 



وڵاتانی عەرەبی  لەڕێزبەندەكەی ڕێكخراوی پەیامنێرانی بێسنوردا لەبارەی ئازادی ڕۆژنامەگەرییەوە بەم شێوەیەی لای خوارەوە پۆڵێن کراوون:

 

  • تونس 72

 

  • جەزری قەمەر  75

 

  • مۆریتانیا 97



  • لوبنان  102 

 

  • كوەیت  109 

 

  • ئوردن  128  

 

  • قەتەر  129  

 

  • ئیمارات 131  

 

  • مەغریب 133  

 

  • عوممان 135 

 

  • فەڵەستین 137  

 

  • جەزائیر 146 

 

  • سودان  159  

 

  • عێراق  162 

 

  • سۆماڵ  163  

 

  • لیبیا  164  

 

  • میسر 166  

 

  • یەمەن  167  

 

  • بەحرەین 169  

 

  • سعودیە 170  

 

  • سوریا 174  

 

  • جیبۆتی  176