گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەيمانگاى ووهان بۆ ڤايرۆسەكان سەرجەم وێنەكانى تاقيكردنەوەى لەسەر شەمشەمەكوێرە سڕيیەوە

2020.05.03 - 18:24
App store icon Play store icon Play store icon
پەيمانگاى ووهان بۆ ڤايرۆسەكان سەرجەم وێنەكانى تاقيكردنەوەى لەسەر شەمشەمەكوێرە سڕيیەوە

ناس کورد- 

پەيمانگاى ووهان بۆ ڤايرۆسەكان لە چين كە گومانى ئەوەى لەسەرە لەوێوە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ COVID-19 دزەى كردبێتە دەرەوە، سەرجەم ئەو وێنانەى لە پێگە ئەلكترۆنيەكەى سڕیيەوە كە پيشانى دەدەن زانايان پشكنين بۆ نمونەى شەمشەمەكوێرە دەكەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

پەيمانگاكە كە لە شارى ووهانەو ئەو شارە بە لانكەى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا دادەنرێت، چەندين تۆمەتى ڕوبەڕو كرايەوە ئەوەش بەهۆى ئەوەى رێوشوێنەكانى خۆپاراستن و سەلامەتى لەو پەيمانگايە بەپێى پێويست نين.

 

بەپێى ئەو وێنانەى ڕۆژنامەى "سەن"ى بەريتاى بڵاويكردوەتەوە، ڕێوشوێنى خۆپاراستن و سەلامەتى لە پەيمانگاكە زۆر لاوازە، هەر بەهۆى ئەوەشەوە بووە كە دبلۆماسە ئەمريكيەكان كە پێشتر سەردانى ئەو پەيمانگايان كردبوو هۆشداريان دابوو.

 

سڕينەوەى ئەو وێنانە كە يەكيان زانايەك بوو تەنانەت بەبێ بەستنى كەمامەش كارى دەكرد شتێكى سەيرە و جێى گومانە  بەتايبەتى لەم بارودۆخەى ئێستادا، هەروەها پەيمانگاكە سەرجەم ئەو هەواڵ و زانياريانەى سڕیيەوە كە باسيان لە سەردانى "ڕيك سويتزر" شارەزاى بوارى تەكنەلۆژى لە باڵيۆزخانەى ئەمريكا لە پەكين بۆ پەيمانگاكە دەكرد كە لەساڵى 2018 سەردانەكەى كردبوو.

 

هەر ئەو شارەزا ئەمريكيە بوو كە هۆشدارى دابوو لە لاوازى ڕێوشوێنەكانى سەلامەتى لە پەيمانگاكە و نامەيەكى ئاراستەى وەزارەتى دەرەوەى وڵاتەكەى كردبوو كە تێيدا هۆشدارى لەو تاقيكردنەوانە دابوو كە لەو پەيمانگايە لەسەر شەمشەمەكوێرە دەكرێن.

 

هەروەها چەندين زاناى تر كە سەردانى پەيمانگاكەيان كردبوو هۆشداريان دابوو لەوەى كە بە شێوەيەكى مەترسيدار كێشەى كەمى شارەزاى تەكنيكيان هەيە كە گونجاو بن بۆ كارەكە و بەشێوەيەكى سەلامەت پەيمانگاكە بەڕێوە ببرێت.

 

بەرپرسانى هەواڵگرى ئەمريكى و بەريتانى گومانى ئەوە دەكەن كە ڤايرۆسى كۆرۆنا لەو پەيمانگايەى ووهانەوە دزەى كردوە ئەوەش بەهۆى هەڵەى زانايانى پەيمانگاكەوە لەكاتى تاقيكردنەوە مەترسيدارەكانيان لەسەر شەمشەمەكوێرە.

 

لاى خۆشيەوە دۆناڵد ترامپ سەرۆكى ئەمريكا باسى لەوەكردوە، سەيرى زانياريە هەواڵگريەكانى كردوە و رێژەيەكى باڵاى متمانەيان داوەتێ لەسەر ئەوەى كە ئەو قەيرانە جيهانيە سەرچاوەكەى پەيمانگاى ووهانە بۆ ڤايرۆسەكان.

 

لەو وێنانەى كە پێشتر بڵاوكرابونەوە دەردەكەوت، ئەوانەى لە پەيمانگاكە كار دەكەن و نمونەى خوێن وەردەگرن تەنانەت جلى خۆپارێزى و ماسكيشيان نەبەستوە، هەروەها هەندێكيان تەنانەت دەستكێشيشيان لەدەست نەكردوە كاتێك چونەتە ناو ئەشكەوتەكانەوە بۆ كۆكردنەوەى پيسايى شەمشەمەكوێرەكان.

 

هەندێك لەو وێنانە بۆ ساڵى 2017 دەگەڕێنەوە و سەرچاوەكانى هەواڵ باس لەوە دەكەن، پەيمانگاكە لەنێوان مانگى 4ى ساڵى 2011 تا مانگى 10ى ساڵى 2015 لە كەرتى يۆنان لە چين كە نيشتمانى سروشتى شەمشەمەكوێرەكانە 10 جار پشكنينى بۆ نمونەى ئەو گياندارە كردوە.