گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیرى تەندروستى عێراق هۆکارەکانى کەمى توشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق ئاشکرادەکات

2020.05.03 - 17:11
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى تەندروستى عێراق هۆکارەکانى کەمى توشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق ئاشکرادەکات

ناس کورد-

وەزیرى تەندروستى عێراق سێ رێگەچارەى سەرەکى رێوشوێنەکانى خۆپارێزى لە عێراق، بە هۆکارى کەمى حاڵەتەکانى توشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا دادەنێت بەراورد بە ئەمریکا و وڵاتانى ئەوروپا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

جەعفەر عەلاوى لە دیدارێکدا کە پەیمانگاى واشنتن سازیکردووە ئاماژەى بەوە کردووە، داخستنى سنورەکان، داخستنى قوتابخانەکان، جێبەجێکردنى بڕیارى قەدەغەى هاتوچۆ یارمەتیدە بووە لە کەمبوونەوەى ژمارەى توشبووان بەشێوەیەکى گەورە.

 

وتیشى "لەسەرەتاى سەرهەڵدانى قەیرانەکەوە حکومەت هەڵمەتێکى فراوانى هۆشیاکردنەوەى دەستپێکرد، بەو هۆیەشەوە خەڵک ئاگادارى رێوشوێنەکانى خۆپاراستن بوون و پابەندبوون بە رێوشوێنەکانەوە".

 

جەعفەر عەلاوى باسى لەوەشکردووە، لەو کاتەدا عێراق تواناى ئەوەى هەبووە پشکنین بۆ ئەو کەسانە بکات کە دەچنە ئەو وڵاتە، لە ئێستاشدا تواناى پشکنینیان هەیە لەو ناوچانەى ژمارەى دانیشتوانى زۆرە.

 

ئەوەشى خستووەتەڕوو، حکومەت پشتیوانى نێودەوڵەتى لە چین و کوەیت و زانکۆى لەندەن و ڕێکخراوى تەندروستى جیهانییەوە پێگەیشتووە، ئەوەش یارمەتیدەر بووە بۆ دابینکردنى پێداویستییەکان.

 

لەسەر بارودۆخى دارایی، وەزیرى تەندروستى دەڵێت بانکى ناوەندى و بانکە تایبەتەکان یارمەتى گەورەى وڵاتیان داوە، لە ئێستاشدا حکومەت لە دانوستاندایە بۆ بەدەستهێنانى یارمەتى دارایی زیاتر لە ئەمریکا.