گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێکخراوێکى ژینگەیى لەبارەى باخچەکانەوە داواکارییەک ئاراستەى بەرپرسانى سلێمانى دەکات

2020.05.03 - 16:43
App store icon Play store icon Play store icon
ڕێکخراوێکى ژینگەیى لەبارەى باخچەکانەوە داواکارییەک ئاراستەى بەرپرسانى سلێمانى دەکات

ناس کورد-

ڕێکخراوێکى ژینگەیى داواکارییەک بۆ پاراستنى سەوزاییەکانى شار ئاڕاستەى پارێزگارى سلێمانى و سەرۆکایەتى شارەوانى و بەڕێوەبەرایەتى باخچەکان دەکات و داوایان لێدەکات ئامادەکارى بکرێت بۆ دابینکردنى ئاوى باخچەکان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ڕێکخراوى ئایندە بۆ پاراستنى ژینگە لە داواکارییەکدا کە ئاڕاستەى پارێزگارى سلێمانى و سەرۆکایەتى شارەوانى و بەڕێوەبەرایەتى بەشى باخچەکان کردووە، تکایان لێدەکات لە ئێستاوە وەکو بیرهێنانەوەیەک، بیر لە دابینکردنی ئاو بۆ باخچە و بلوارکانی ناو شار بکەنەوە.

 

لە داواکارییەکەدا رێکخراوەکە ئەوە بەبیردەهێنێتەوە کە چۆن ساڵانی ڕابردوو بەو هۆیەوە چی زیانێک بە ژینگە و سەوزایی گەیشت.

 

ئاماژە بەوەش کراوە "دەکرێ لە ئێستاوە ئامادەکاری بکرێت بۆ ئەوەی لایەنی کەم بۆ یەکی شەش ئاو دابینبکرێت و پرۆسەی ئاودان دەست پێبکات".