گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دامەزراوەیەکی ئەمریکی: لەدوای بەکارهێنان زەرف و عەلاگەکان فڕێ بدەن

2020.05.03 - 15:45
App store icon Play store icon Play store icon
دامەزراوەیەکی ئەمریکی: لەدوای بەکارهێنان زەرف و عەلاگەکان فڕێ بدەن

ناس کورد-

دامەزراوەی دەرمان و خۆراکی ئەمریکی هۆشداری دەدات لەوەى دەبێت پاش بازارکردن هەموو ئەو زەرفە نایلۆنانەی کە کەلوپەلیان تێدا بووە فڕێ بدرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دامەزراوەکە دەشڵێت، ە ئەو زەرفەی کە دەدرێت بەکڕیار لە کاتی بازاڕکردندا ناوەندێکی باشە بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

 

هەروەها لەدوای بازاڕکردن، دەبێت دەستت بۆماوەی 40 بۆ60 چرکە پێش وەرگرتن و پێیدان زەرفەکە بشۆیت.

 

دوای خاڵیکردنی کەلوپەلەکان لەناو زەرفەکان دەبێت هەموو زەرفە نایلۆنەکان فڕێ بدرێن.

  

هەروەها ئەگەر هاتوو بابەتە خۆراکییەکان لە قوتونراوبوون ئەوا دەبێت قوتووەکان بە دەسماڵی پاگژە کراوە و کلۆر بە باشی خاوێن بکرێنەوە.

 

شتنی میوە و سەوزەوات بە شێویەکی باش و پاشانیش دەبێت بە جوانی لەو ئاوەی کە پێوەی ماوە وشک بکرێتەوە.