گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم مەترسی دەخاتەسەر تێپەڕاندنی کابینەکەی کازمی

2020.05.03 - 15:45
App store icon Play store icon Play store icon
بڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم مەترسی دەخاتەسەر تێپەڕاندنی کابینەکەی کازمی

ناس کورد-

 

پەرلەمانتارێکی ڕەوتی حیکمە لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لە گرنگترین ئەو کۆسپ و تەگەرانەی کە ڕێگری لە تێپەڕاندنی کابینەکەی کازمی دەکەن، کێشەکانی ئەم دواییەی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستانە بەتایبەتی بڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

 ئەسعد یاسین، پەرلەمانتاری ڕەوتی حیکمەی سەربە عەممارحەکیم لە پەرلەمانی عێراق لە لیدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:  "ڕەوانەنەکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کێشەکانی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستانی زیاتر قوڵترکردوەتەوە".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە:  "بەردەوامبوونی ئەو کێشەیە و کێشەکانی دیکەی نێوان بەغدا و هەولێر لە ئێستادا کۆسپێکی گەورەیە لە بەردەم تپێپەڕاندنی کابینەکەی کازمی".

 

بەبڕوای پەرلەمانتارەکەی ڕەوتی حیکمە، دوای بڕینی شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە کێشەکانی نێوان هەردوولا چونەتە قۆناغێکی نوێوە و زیاتر ئاڵۆزیان بە خۆیانەوە دیوە، بە تایبەتی پاش تۆمەتبارکردنی فوئاد حسێن، وەزیری دارایی عێراق لە لایەن ژمارەیەک پەرلەمانتارەوە بە ناردنی بودجە بە شێوەیەکی نایاسای بۆ هەرێمی کوردستان.

 

ئەوپەرلەمانتارە ئەوەشی خستوەتەڕوو، بۆ تێپەڕاندنی کابینەکەی کازمی دەبێت خاڵی ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر چارەسەربکرێت.  

 

ئەمە لەکاتێکدایە، بڕیارە لەم هەفتەیەدا چارەنوسی کابینەکەی کازمی یەکلایی بکرێتەوە، بەڵام تائێستا دیار نییە ئایا کورد دەنگ بە کابینەکەی کازمی دەدات یاخود نا، بەتایبەت دوای چوونی شاندێکی حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا و گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکانی نەوت و بودجەوە، بەڵام تائێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەوبارەیەوە ڕانەگەیەندراوە، دەنگدانی کوردیش بە کابینەکەی کازمی پەیوەستە بە چارەسەرکردنی کێشەکانی بودجە و موچەی فەرمانبەرانی هەرێم. 

 

لەگەڵ ئەوەی کازمی تائێستا پشتگیری تەواوەتی و فەرمی کوردی بۆ دەنگدان بە کابینەکەی بەدەستنەهێناوە، ئەمڕۆ هەریەک لە دەوڵەتی یاسای نوری مالیکی و هاوپەیمانی نیشتیمانیی ئەیاد عەلاوی پشتیان لە کازمی کرد و ڕایانگەیاند، دەنگ بە کابینەکەی نادەن.