گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جوتیار عادل لەبارەی پێدانی 100 هەزار دینار بە موچەخۆران ڕوونکردنەوە دەدات

2020.05.03 - 14:30
App store icon Play store icon Play store icon
جوتیار عادل لەبارەی پێدانی 100 هەزار دینار بە موچەخۆران ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

دوای بڵاوکردنەوەی وتەیەک بەناوی وتەبێژی حکومەتی هەرێمەوە کە گوایە ئەگەر بەغدا موچە نەنێرێت مانگانە دەتوانن 100 هەزار دینار بە هەر موچەخۆرێک بدەن، ناوبراو هەواڵەکەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، سکاڵا تۆماردەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند: "لە پەیجێكی تۆرە كۆمەڵایەتییەكان ھەواڵێكی نادروست و چەواشەكارانە بە ناوی منەوە بڵاوكراوەتەوە، بە مافی خۆمان دەزانین سكاڵا لە دژی ھەر كەس و كەناڵێك تۆمار بكەین كە بە ئەنقەست و لە ڕووی نزم نەفسییەوە ھەوڵی بەلارێدابردنی بیروڕای گشتی دەدەن".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە: "داوا لە ھاوڵاتییانی كوردستان دەكەین بۆ زانین و بەدواداچوونی ھەر لێدوان و ھەواڵێكی فەرمیی حكومەت و وتەبێژ و بەرپرسانی پەیوەندیداری حكومەت سەردانی ماڵپەر و پەیج و كەناڵە فەرمییەكانی لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكان بكەن".

 

ئەمە لەکاتێکدایە شەوی ڕابردوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵێک بڵاوکرایەوە کە گوایە جوتیار عادل وتویەتی: "لە ئەگەری دابیننەکردنی موچە لەلایەن بەغداوە، ئەوا حکومەت دەتوانێت مانگانە 100 هەزار دینار بەهەر موچەخۆرێک بدات".