گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فواد حسێن: بەغدا نایەوێت دان بە بوونی 800 هەزار فەرمانبەری هەرێمی کوردستاندا بنێت

2020.05.03 - 13:40
App store icon Play store icon Play store icon
فواد حسێن: بەغدا نایەوێت دان بە بوونی 800 هەزار فەرمانبەری هەرێمی کوردستاندا بنێت

ناس کورد-

وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق نایەوێت دان بە بوونی 800 هەزار فەرمانبەر لە هەرێمی کوردستاندا بنێت و موچەیان بۆ بنێرێت، دەشڵێت، عێراق بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی قەرزی ناوخۆیی دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فواد حسێن، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند: "حکومەتی فیدراڵی نایەوێت دان بە بوونی 800 هەزار فەرمانبەر لە هەرێمی کوردستاندا بنێت، بۆیە لە ئێستادا تەنها شایستە داراییەکانی 682 هەزار فەرمانبەر ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات کە گوژمەکەی دەکاتە 453 ملیار دینار".

 

ئەوەشی خستوەتەڕوو، بەهۆی دەنگنەدانی پەرلەمان لەسەر بودجەی ساڵی 2020، وایکردووە دانووستانەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق دەربارەی کێشەکانی نەوت و داهاتە داراییەکان سڕبکرێت.

 

ئەو وەزیرە کوردەی بەغدا دەشڵێت: "نابێت کێشە سیاسییەکانی نێوان حکومەنی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان کاریگەری نەرێنی هەبێت بۆ سەر بژێوی ژیانی  هاوڵاتیان و فەرمانبەران و موچەکانیان ببڕدرێت". 

 

 وەزیری دارایی عێراق ئەوەشی ڕوونکردوەتەوە، بەردەوامبوونی دابەزینی نرخی نەوت عێراق دوچاری کێشەی گەورە دەکاتەوە، بۆیە لە ئێستادا پەنایان بردوەتە بەر قەرزی ناوخۆیی بۆ پاڵپشتێکردنی بودجەی وڵات، چونکە ئەو حکومەتەی کە ئێستا هەیە حکومەتێکی کاربەڕێکەرە و دەسەڵاتی ئەوەی نییە قەرزی دەرەکی وەربگرێت.

 

لە کۆتاییدا فواد حسێن ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو بودجە زەبەلاحەکانی عێراق لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بە فیڕۆ ڕۆشتوون و نەیانتوانیوە  کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی وەک پێویست بەرەو پێشەوە ببەن.