گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەچاوی پڕ فرمێسکەوە باسی کچە تازە لە دایکبووەکەی دەکات

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دوای چاکبوونەوە لە کۆرۆنا: حکومەت پلانی بۆ مردنم دانابوو

2020.05.03 - 11:49
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دوای چاکبوونەوە لە کۆرۆنا: حکومەت پلانی بۆ مردنم دانابوو

ناس کورد-

بۆریس جۆنسۆن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە چاوپێکەوتنێکدا وردەکاری توشبوون و چاکبوونەوەى لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگێڕێتەوە و دەڵێت، حکومەت پلانی بۆ مردنی داناوە.

 

بۆریۆس ئەو بەچاوی پڕ فرمێسکەوە باسی کچە تازە لەدایکبووەکەی دەکات و سوپاسی دوو پزیشکیش دەکات کە چاودێریان کردووە و بڕیاریداوە ناوی ئەو دوو پزیشکە لە کچەکەی بنێت. 

 

لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ڕۆژنامەی "زە سەن"ی بەریتانی، بۆریس جۆنسۆن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا وردەکاری توشبوون و چارەسەرکردنی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە گێڕایەوە و ڕایگەیاند: "پزیشکەکان لە ئامادەباشیدابوون بۆ ڕاگەیاندنی مەرگم، حکومەتیش پلانی لە ناکاوی دانابوو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو دۆخە لەسەر هەمان شێواز و ستراتیژیەتی مردنی ستالین".

 

جۆنسۆن باسیلەوەشکردووە، پزیشکەکان خستویانەتە ژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکردەوە و ئۆکسجینیان پێداوە بۆ ئەوەی لە ژیاندا بمێنێتەوە.

 

 سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ئاماژەی بەوەشکردووە، کاتێک لە نەخۆشخانە بووە بەردەوام لەگەڵ ناخی خۆیدا پرسیاری ئەوەی کردەوە "ئایا لێرە چۆن دێمە دەرەوە" دەشڵێت: "کاتێکی زۆرسەخت بوو، دۆخی تەندروستیم بەردەوام لەدابەزیندا بوو بۆ ئاستێکی خراپ، کاتێک لە نەخۆشخانەی سانت تۆماس بووم بەردەوام بیرۆکەی ئەوە دەهات بە خەیاڵمدا ئایا بەچ شێوەیەک من لێرە دچمە دەرەوە؟".

 

 پاش ئەوەی جۆنسۆن بۆ ماوەیەک لە نەخۆشخانە مایەوە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر بەهۆی توشبوونی بە پەتای کۆرۆنا لە ڕۆژی دووشەمەی ڕابردووەوە دەستی بەکارەکانی خۆی لە بارەگای حکومەتی بەریتانیا کردوەتەوە.

 

لای خوشییەوە ڕۆژنامەی "زەسەن" ئاماژەی بەوەکردووە، کەتێک سەردانی جۆنسۆنیان کردوە لە نووسینگەکەی، ناوبراو لە تەندروستییەکی باشدا بووە و جۆنسۆن وتویەتی: "لە کاتێکی گونجاودا چاکبوومەوە بۆ ئەوەی چاوم بە منداڵە تازە لە دایکبووەکەمان بکەوێت". 




ڕۆژنامە بەریتانییەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، کاتێک چوونەتەسەر باسی منداڵە تازە لە دایکبووەکەیان، جۆنسۆن چاوی پڕبووە لە فرمێسک و قوڕگی پڕبووە لە گریان و وتویەتی: "هەست بە خۆشییەکی زۆر دەکەم بەڕاستی هەستێکی ئاسایی نییە".

 

پاش دەرچونی لە نەخۆشخانە، جۆنسۆن چەند جارێک سوپاسی کارمەندانی کەرتی تەندروستی وڵاتەکەی کردوە بۆ ئەو ماندوبوونەی کە لە چارەسەری توشبووانی پەتاکەدا دەیبینن.

 

سەرۆکوەزیرانی بەڕیتانیا ئەوەشی ئاشکراکردووە، ناوی منداڵە تازە لە دایکبووەکەی بە ناوی ئەو دوو پزیشکەوە ناو ناوە کە بەدرێژایی مانەوەی لە نەخۆشخانە چاودێریانکردووە و ژیانیان لە مەترسی پاراستووە ئەو دوو پزیشکەش "نیکولاس برایس و نیکۆلاس هارتن"نن کە پسپۆری نەخۆشییە گوازراوەکانن.

 

لای خۆشییەوە، کاری سیمۆندزی تەمەن (32) ساڵ کە  دەستگیرانی جۆنسۆنە و دایکی منداڵەکەیەتی لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستگرام بڵاویکردوەتەوە: "دوو پزیشک بە ناوەکانی هارت و برایس مانگی ڕابردوو  ژیانی جۆنسۆنیان لە مردن ڕزگاکرد". 

 

جۆنسۆن دەشڵێت: "لە سەرەتا نکۆڵیم لە مەترسی نەخۆشییەکە دەکرد و نەمدەویست بڕۆم بۆ نەخۆشخانە، بەڵام پاش ئەوەی کە پزیشکەکان لە مەترسی دۆخەکە ئاگاداریان کردمەوە کە ڕێژەی ئۆکسجین لە جەستەمدا کەمبووەتەوە ناچار بووم بچم بۆ نەخۆشخانە."

 

 لە کۆتاییدا جۆنسۆن بە ڕۆژنامەکەی وتووە، ئەو دۆخەی کە ئەوی تێیدا بووە دۆخێکی سەخت بووە، بۆیە ئەو تاقیکردنەوەیە وایلێکردووە زیاتر سور بێت لە سەر قەڵاچۆکردنی ئەو پەتایە لە وڵاتەکەی.