گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی دارایی دابەشکردنی موچەى وەزارەتێکی ڕاگەیاند

2020.05.03 - 11:17
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی دارایی دابەشکردنی موچەى وەزارەتێکی ڕاگەیاند

ناس کورد-

وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، سبەینێ دووشەممە، 4ی ئایاری 2020، موچەى وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

موچەکە موچەى مانگی یەکی 2020ە و لە مانگی پێنجدا دابەشدەکرێت ئەویش دوای تێپەڕبوونی نزیکەى دوو مانگ بەسەر پێدانی موچەى مانگی چوار، واتە نزیکەى 60 ڕۆژە موچەى فەرمانبەرانی هەرێم بە تایبەت کەرتی تەندروستی نەهاتووە.

 

ئەوەش لەکاتێکدا بەغدا بە بیانوی پابەندنەبوونی هەرێم بە ڕادەستکردنی 250 بەرمیل نەوتی ڕۆژانە جارێکی تر ناردنی پارەى موچەخۆرانی هەرێمی ڕاگرت.

 

لە هەفتەى ڕابردووشەوە، دووجار شاندی هەرێم سەردانی بەغدای کردووە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی پەیوەست بە نەوت و بودجە، بەڵام تائێستا هیچ ڕێککەوتنێکی لێ نەکەوتووەتەوە.

 

بڕیارە سبەینێ دووشەممە، 5ی ئایاری 2020، دووبارە شاندەکەى هەرێم بچێتەوە بەغدا بۆ تەواوکردنی دانوستانەکان.

 

هاوکات بەشداربوویەکی کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێم و بەغدا ڕایگەیاند، لە دوو ڕۆژی دانوستانەکاندا لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا وردەکاری نەوتی هەرێم و چۆنیەتی دابەشکردنی موچە تاوتوێ کراوە. 

 

بەشداربوویەکی دانوستانەکان بە مەرجی بڵاونەکردنەوەى ناوەکەى بە ناس کوردی وت، هەموو هەوڵێکی ئێمە بۆ ئەوە بوو موچەى ئەم مانگە (نیسان) وەربگرین و بەغدا ئەو داوایەی ڕەت نەکردووەتەوە.  

  

وتیشی، دانوستانیش کراوە لەسەر موچەى مانگی ئایار و حوزەیران چونکە بەغداش کێشەى دارایی و کورتهێنانی بودجەى هەیە، بۆیە دووشەممە جارێکی تر شاندەکەى هەرێم سەردانی بەغدا دەکاتەوە.  

  

ئاماژەى بەوەشکرد، لە دوو ڕۆژی دانوستانەکاندا "چوینە وردەکاری نەوتەوە، هەموو داتاکانی خۆمان لەبارەى ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت و موچەى فەرمانبەران دا بە وەزارەتی نەوتی عێراق."  

  

ڕاشیگەیاند، "ڕۆژی دووشەممە شاندەکەى هەرێم سەردانی بەغدا دەکاتەوە، هەمان ئەو شاندەی پێشوو دەبن، بەڵام لەوانەیە چەند کەسێکی تەکنیکی ببرێت بۆ یەکلاکردنەوەى دۆسییەکان."  

  

"پێمان وتن لاریمان نییە داهاتە نەوتی و نا نەوتییەکان ڕادەست بکەین بەڵام دەمانەوێت ڕێککەوتنێک بکەین کە وەک عێراق هەڵسوکەوتمان لەگەڵ بکرێت، ئەگەر موچەى خۆتان دا ئەوەى ئێمەش بدەن، ئەگەریش کەم کرایەوە ئێمەش کێشەمان نییە، چونکە ئەگەر نەوت ڕادەست بکەینەوە ئیتر داهاتمان نامێنێت."  

  

ئاشکراشیکرد، بابەتی ڕادەستکردنی نەوت بە تەواوەتی بە بەغدا کێشە نییە لەلای حکومەتی هەرێمەوە، "ئێمە وتمان ئێوە چۆنتان پێ باشە ئاوا دەکەین، ئەگەر دەتانەوێت نەوتەکەتان بۆ ڕەوانە بکەین یان داهاتەکەى ئێمە ئامادەین،  

  

بەڵام لە بەرانبەردا ئێمەش دەبێت وەک عێراقییەک مافمان هەبێت."  

  

ئەو بەشدارەی کۆبوونەوەکان جەختیکردەوە کە عێراق داوای تەواوی داهاتە نا نەوتییەکانیشی کردووە وەک گومرگ و باج و ڕسومات.  

  

"هەرێم هیچ کێشەی لەسەر ڕادەستکردنی داهاتە نا نەوتییەکانیش نییە چونکە بەپێی یاسا 50%ی گومرگ بۆ خۆمانە، زۆربەى زۆری باجەکانی ئێمە ناوخۆیین و ناچنە خانەى باجی فیدڕاڵی و ڕادەستی بەغدا ناکرێنەوە."