گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەوڵدەدرێت پێکهاتەی حەپی ڤیاگرا وەک چارەسەرێک بۆ توشبووانی کۆرۆنا بەکاربهێنرێت

2020.05.02 - 23:46
App store icon Play store icon Play store icon
هەوڵدەدرێت پێکهاتەی حەپی ڤیاگرا وەک چارەسەرێک بۆ توشبووانی کۆرۆنا بەکاربهێنرێت

ناس كورد-

 

ژمارەیەک زانای ئەمریکی بەمەبەستی کەمکردنەوەی نیشانەکانی نەخۆشی کۆرۆنا لەسەر ئەو کەسانەی کە توشی پەتاکە بوون هەوڵدەدەن پەنا ببەن بۆ بەکارهێنانی یەکێک لەو پێکهاتانەی کە حەپی" ڤیاگرا"ی لێی دروستکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی"سی. ئێن بی سی" ئەمریکی، لە ئێستادا زانایان لە نەخۆشخانەی گشتی ماساچوستس لە ئەمریکا سەرقاڵی توێژینەوەن لەسەرسودی گازی"ئۆکسیدی نتریک" لە کەمکردنەوەی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ ئەو مەبەستەش کۆمەڵێک تاقیکردنەوەی تەختیان لە سەرئەو گازە ئەنجامداوە. 

 

 ئاماژە بەوەکراوە، گازی ئۆکسیدی نتریک، گازێکی بێ ڕەنگ و بێ تامە و یەکێک لەو گازانەی کە یارمەتیدەرە لە فراوانکردنی ئەو لوولەکانەی کەخوێن دەگوێزنەوە بۆ سیییەکان کە هاوکات لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوشدا بەکارهێنراوە لە دروستکردنی دەرمانی" ڤیاگرا" کە یارمەتیدەرە لە گەشەپێدانی چالاکی سێکسی مرۆڤ .

 

 ئەوەش خراوەتەڕوو پاش ئەوەی لە ساڵی 1998، لویس ئەناگرۆ، زانای دەرمانسازی  توانی خەڵاتی نۆبڵ بەدەست بهێنێت لە دۆزینەوەی ڕۆڵی ئۆکسیدی نتریک لە باشترکردنی  کاری ماسولکەی دڵ، دەستەی دەرمانی و خوراکی ئەمریکا  ڕێگەی دا  بە بەکارهێنانی ئەو گازە لە دروستکردنی کۆمەڵێک دەرماندا.

 

لە ئێستاشدا گازی ئۆکسیدی نتریک یەکێکە لەو پێکهاتانەی کە دەرمانی ڤیاگرای لێی دروستدەکرێت کە بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی لاوازی سێکسی .

 

لای خۆشییەوە ستیوارت هاریس، توێژەر لە نەخۆشخانەی ماساچوستس، دەڵێت: " لە ئێستادا چوار توێژینەوە لەسەر ڕۆڵی ئەو گازە لە چارەسەرکردنی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراوە بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا ئەو گازە کارایە لە چارەسەرکردنی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئایا دەتوانرێت لە بری بەکارهێنانی ئامێرەکانی هەناسەدانی دەستکرد ئەو گازە وەک دەرمان بەکاربهێنێن".