گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سلێمانی مانگانە پێویستی بە 22 هەزار تەن گەنم هەیە تەنها بۆ ئارد

2019.04.10 - 20:13
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی مانگانە پێویستی بە 22 هەزار تەن گەنم هەیە تەنها بۆ ئارد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-هەڤاڵ فەتاح

بەڕێوەبەری گشتیی دانەوێڵەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مانگانە پێویستیان بە 22 هەزار تەن گەنم هەیە بۆ پڕکردنەوەى پێداویستی ئاری هاوڵاتیانى پارێزگاکە.

محەمەد حەسەن ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری گشتیی دانەوێڵەی پارێزگای سلێمانی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند، لەئێستادا بەشێكی كەم گەنم لەناو سایلۆكاندا هەیە کە بەشی مانگی ڕەمەزانی هاوڵاتیان و دەوروبەری ناكات، بۆیە پەنایان بردووەتەبەر پارێزگای كەركوك بۆ دابینكردنی  ئەو بڕە گەنمە.

محەمەد حەسەن دەشڵێت، چوار سایلو لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا هەیە کە بریتین لە سایلۆكانی ڕانیە، پیرەمەگرون، سەیدسادق و چەمچەماڵ و توانای گشتی هەر چوار سایلۆکەش 200 هەزار تەن گەنمە.

وتیشی، ئاشەكانی سلێمانی  ساڵانە هەشت بەشە گەنمیان پێدەدرێت كە هەر بەشێك دەكاتە 22 هەزار تەن.

دەشڵێت، بەغدا دەستکراوەى نەکردوون لە وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی پارێزگاکە و پابەندیكردوون  بە وەرگرتنى تەنها 100 هەزار تەن گەنم كە ناتوانرێت بە تەواوەتی پێداویستیەكانی هاوڵاتیان پڕبكاتەوە لە ئاردی نان.

ئاشکراشیکرد، لە وەرزی دروینەی ساڵی 2018دا، 98 هەزار تەن گەنممان لە جوتیاران وەرگرتووە، بەڵام پێشبینی دەکەن بۆ ئەمساڵ  100 هەزار تەن گەنم لە هاوڵاتیان وەربگرن.