گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانی عێراق ڕۆژى دوو شەممە كۆدەبێتەوە.. بۆ دەنگدانە لەسەر كابينەكەى كازمى؟

2020.05.02 - 22:14
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانی عێراق ڕۆژى دوو شەممە كۆدەبێتەوە.. بۆ دەنگدانە لەسەر كابينەكەى كازمى؟

ناس کورد-

 

محەمەد حەلبوسى، سەرۆكى پەرلەمانى عێراق داوا لە ئەندامى پەرلەمان دەكات كە ڕۆژى دووشەممە ئامادەبن بۆ كۆبونەوە، چاودێرانی سیاسیی عێراقیش پێیانوایە بۆ دەنگدانە بە کابینەکەی مستەفا کازمی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تەلەفزيۆنى فەرمى پەرلەمانى عێراق بڵاويكردوەتەوە، حەلبوسى داواكاريەكى ئاراستەى ئەندامانى پەرلەمان كردوە كە ڕۆژى دوو شەممەى داهاتوو ئامادە بن بۆ کۆبوونەوە. 

 

ئەوەش هاتوە، هەروەها داواى لە وەزارەتى گواستنەوە كردوە كە فڕۆكە بۆ پەرلەمانتارانى بەسرە، هەولێر و سلێمانى دابين بكەن بۆ گواستنەوەيان بۆ بەغداى پايتەخت.

 

لاى خۆشيانەوە سياسيەكانى عێراق لەسەر داواكاريەكە بۆچونى خۆيان ڕاگەياندوە و باس لەوەدەكەن، دانيشتنەكەى پەرلەمان بۆ دەنگدانە لەسەر كابينەكەى مستەفا كازمى ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانى حكومەت، ئەوەش دواى ئەوەى كە پێكهاتەى وەزارەتەكەى خستە بەردەم ڕاى گشتى.

 

پێشتريش چەند پەرلەمانتارێك ئەوەيان بڵاوكردبوەوە، كە كابينەكەى كازمى كۆتايى هاتوەو و ئامادەيە و دەنگى زۆرينەى پەرلەمانى لەسەرە و لە ناوەڕاستى ئەم هەفتەيە دانيشتنى دەنگدان لەسەر كابينەكە دەبەسترێت.

 

بەپێى زانياريەكان، كابينەكە تێدەپەڕێنرێت و زۆرينەى كوتلەكان دەنگى پێ دەدەن و تەنها بەرهەڵستى بچوكى هەيە ئەويش لەلايەن كەمە نەتەوەكان كە نوێنەرايەتيان نييە لەناو كابينەكە.

 

نزيكەى مانگێك پێش ئێستا، بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆمارى عێراق دواى ڕازيبونى لايەنە شيعەكان لەسەرى (كە ئەو پۆستە هى ئەوانە) مستەفا كازمى بۆ پێكهێنانى كابينەى نوێى حكومەت و شوێنگرەوەى كابينەكەى عادل عەبدولمەهدى سەرۆك وەزيرانى دەستلەكاركێشاوە ڕاسپارد، ئەوەش دواى ئەوەى دوو پاڵێوراوى پێشوو سەركەوتوو نەبوون لە ئەركەكەيان و داواى لێبوردنيان كرد.