گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئیتاڵیا ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بازێکی گەورەی دا

2020.05.02 - 21:47
App store icon Play store icon Play store icon
ئیتاڵیا  ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بازێکی گەورەی دا

ناس کورد-

 ژمارەی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێتاڵیا بازدانێکی زۆر مەترسیداری بەخۆیەوە بینی، بەجۆرێک ئەمڕۆ شەممە زیاتر لە چوارسەد کەس بەو پەتایە لەو وڵاتە گیانیانلەدەستداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەنجیلۆ بۆریلی، سەرۆکی دەستەی بەرگریی شارستانی ئیتاڵیا ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ( شەممە 2ی ئایار) ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە سەرانسەری ئیتاڵیا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا مردون گەیشتوەتە 474 کەس، ژمارەکش بە بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەتایبەت دوێنی (هەینی) زۆر زیادی کردوە کە 269 کەس بوو".

 

بۆریلی ڕوونیشکردوەتەوە، زۆربەی ژمارە تۆمارکراوەکانی مردن بەپەتاکە لە هەڕێمی لۆمباردیا تۆمارکراون کە 329 حاڵەت بووە ئەوەش ژمارەیەکی زۆرە بەراورد بە دوێنێ کە تەنها 88 حاڵەت تۆمارکرابوون .

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ئێستادا ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە گیانیلەدەستداوە گەیشتوەتە نزیکەی 29 هەزار کەس، ئەوەش بە بەرزترین ڕێژەی تۆمارکراو دادەنرێت لە 21 نیسانی ڕابردوەوە.  

 

 سەرۆکی دەستەی بەرگریی شارستانی ئیتاڵیا ئەوەشی خستوەتە ڕوو، ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسەکە بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردو جێگیربوونێکی بە خۆیەوە دیوە کە لە ئێستادا ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسەکە لە وڵاتە گەیشتوەتە زیاتر لە 209 هەزار کەس. 

 

بۆریلی ئەوەشی خستوەتەڕوو، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردودا ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە هۆڵەکانی چاودێری وردا بوون لە هەزارو 578 کەس کەمبووەتەوە بۆ هەزار و 539 کەس کە ئەوەس ڕێژەیەکی زۆر کەمە. 

 

 بەگوێرەی داتاکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، وڵاتی ئێتاڵیا لەسەر ئاستی جیهان لە دوای ئەمریکاوە بە پلەی دووەم دێت لە ژمارەی مردوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و بە پلەی سێهەمیش دێت لە ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسەکە، ئەمە لە کاتێکدایە کە دەزگا تەندروستییەکانی  ئیتاڵیا بە مەبەستی گەڕان بەدوای گۆمانلێکراوانی ڤایرۆسەکە پشکنینیان  بۆ زیاتر لە ملیۆنێک و 400 هەزار هاووڵاتیانی کردووە.