گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەرێم؛ لەبارەی دەنگۆی دابەشکردنی 250 هەزار دینار وەک موچە ڕونکردنەوە دەدرێت

2020.05.02 - 20:47
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم؛ لەبارەی دەنگۆی دابەشکردنی 250 هەزار دینار وەک موچە ڕونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد- شەهرام عەزیز

وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەبارەی دەنگۆی دابەشکردنی 250 هەزار دینار بەسەر هەر موچەخۆرێکی هەرێمدا ڕونکردنەوە دەدات و دەڵێت، بەهیچ شێوەیەک ئەوە ڕاست نییە، دەشڵێت، پێدەچێت هەر لەم هەفتەیەدا دەست بەدابەشکردنی موچە بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە شەوی ڕابردووەوە، دەنگۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە کە گوایە "ئەگەر بەغدا پارەی ئەم  مانگەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەنێرێت، ئەوا حکومەت 250 هەزار دینار وەک موچە بەهەر موچەخۆرێک دەدات"، هەر ئەمڕۆش حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: " بە گوێرەی توانا دارییەکان، دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت".

 

لەوبارەیەوە سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە ناس کوردی راگەیاند: "ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستییەوە و حکومەت هیچ پلانێکی نییە بۆ کەمکردنەوە یاخود بڕینی موچە لەژێر هیچ ناوێکدا".

 

دڵنیاییشی بە موچەخۆران دا، هەرکات موچە دابەشبکرێت، سەرجەم موچەخۆران کۆی موچەکەیان وەردەگرن و بەهیچ شێوەیەک لێی کەمناکرێتەوە و دەنگۆی دابەشکردنی 250 هەزار دینار دوورە لە ڕاستییەوە.

 

دەربارەی وادەی دابەشکردنی موچە کە حکومەت هیچ کاتیکی دیارینەکردووە، وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەکرد، پێدەچێت هەر لەم هەفتەیەوە دەست بە دابەشکردنی بکرێت.