گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە تويتێك 14 مليار دۆلار زيانى لە خۆيدا

2020.05.02 - 18:51
App store icon Play store icon Play store icon
بە تويتێك 14 مليار دۆلار زيانى لە خۆيدا

ناس کورد- 

 

تويتێكى سەيرى "ئيلۆن ماسك" ملياردێرى ئەمريكى و خاوەنى كۆمپانياى "تێسلا" بۆ دروستكردنى ئۆتۆمبێلى كارەبايى، زيانى 14 مليار دۆلارى لە كۆمپانياكەى دا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماسك لە تويتەكەيدا ئاماژەى بەوەداوە: "بە بۆچونى من، نرخى پشكەكانى تێسلا زۆر بەرزن"، دواى ئەمە تويتەش زۆر بە خێرايى پشكەكانى كۆمپانياكە بە ڕێژەى 10% دابەزى.



بەپێى ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانيەكان، دابەزينەكە زيانى 14 مليار دۆلارى لە نرخى بازاڕى كۆمپانياكە داوە، هەروەها زيانى سێ مليار دۆلارى لە سەروەتەكەى ماسك خۆشى داوە.

 

ماسك لەماوەى ڕابردودا ڕەخنەى لە ڕێوشوێنەكانى كەرەنتين و داخستنى بازارەکان بەهۆى كۆرۆنا گرتبوو كە بوەتە هۆى داخستنى لقى سەرەكى كۆمپانياكەى لە ولايەتى كاليفۆرنيا.

 

ڕۆژنامەى دەيلى مەيڵى بەريانى بڵاويكردوەتەوە، لەئێستادا ماسك لە گفتوگۆدايە لەگەڵ ليژنەى "بۆرسە و دراو" و ئەو ليژنەيە داواى لە كۆمپانياى تێسلا كردوە كە "ڕێوشوێن و كۆنترۆڵ" دابنێت بۆ تويتەكانى "ئيلۆن ماسك" ى بەڕێوەبەرى جێبەجێكارى كۆمپانياكە.

 

ڕۆژنامەى "ووڵ سترين جۆرناڵ" پرسيارى ئەوەى لە ماسك كردوە كە ئايا ئەو تويتەى وەك گاڵتەيەك بڵاوكردوەتەوە، وەڵامى ماسك تەنها يەك وشە بووە ئەويش "نەخێر".

 

دەيلى مەيڵ ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، ياساناسەكان تێڕاماون و نازانن كە ئايا ماسك بەم قسەيەى ياساى بۆرسەى پێشێلكردوە، ياخود هەوڵى ئەوەى داوە كە لەڕێگەى لێدوانى نا فەرميەوە نرخى پشكەكانى كۆمپانياكەى دابەزێنێت ياخود نا، بۆيە ئەگەر تويتەكە وەك فێڵكردن سەير بكرێت ئەوا پێويستە بيسەلمێنن كە ماسك بەهۆى دابەزينى پشكەكانى "تێسلا"وە بەشێوەيەك لە شێوەكان قازانجى كردوە.