گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێكۆڵينەوەيەكى نوێى ئەمريكى لەسەر ڕۆژوو توشى شۆكت دەكات

2020.05.02 - 18:05
App store icon Play store icon Play store icon
لێكۆڵينەوەيەكى نوێى ئەمريكى لەسەر ڕۆژوو توشى شۆكت دەكات

ناس کورد-

 

لێكۆڵينەوەيەكى ئەمريكى لەسەر پەيوەندى ڕۆژوو گرتن و سيستمى بەرگریى جەستە باس لەوەدەكات، ڕۆژوو گرتن ياخود سوتاندنى كالۆرى لەڕێگەى بەرنامەيەكى دياریكراو دەبێتە هۆى نوێبونەوەى خانەكان و چەندين سودى بۆ جەستە هەيە، تەنانەت سيستمى بەرگى بەهێز دەكات و ئاسەوارەكانى پيرى و چەندين نەخۆشى تر كەمدەكاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى لێكۆڵينەوەكە، ڕۆژوو گرتن و سوتاندنى كالۆرى كە بۆ كاتێكى دياریكراو بەسەر جەستەدا دێت لەوانەيە ببێتە هۆى بەرەنگابونەوەى كاريگەريەكانى نەخۆشيەكانى سيستمى بەرگرى وەك نەخۆشى ڕێوى سور و ڕەقبونى دەمارەكانى مێشك  و چەندين جۆرى ترى نەخۆشى كە هێرش دەكەن سەر سيستمى بەرگریى جەستە.

 

ئەو جۆرە نەخۆشيانە كاتێك دروست دەبن كە سيستمى بەرگرى لەش هێرش دەكاتە سەر ئەندامى جەستە خۆى ئەوەش بەهۆى ئەوەى سيستمى بەرگرى شكستدەهێنێت لە جياكردنەوەى تەنى نامۆ و ئەندامانى ناوەوەى جەستە  و هێماى بۆماوەيى خانەكان ناناسێتەوە و وەك تەنێكى نامۆ مامەڵەيان لەگەڵ دەكات و هێرش دەكاتە سەريان.

 

بەپێى لێكۆڵينەوەكان، ئەوەش زيانێكى زۆر گەورە لە جەستە دەدات كە زۆربەى جار لە يەك شوێندايە وەك هەوكردنى ڕژێنى دەرەقى كە بەهۆى هێرشى سيستمى بەرگريەوە دروست دەبێت بۆ سەر چەند ئەندامێكى جەستە.

 

لێكۆڵينەوە نوێیەكە لەسەر مشكى تاقيگە كراوە و دەركەوتوە، خۆبرسيكردن بۆ چەند كاتژمێرێك و خواردنى ئەو خۆراكانەى كاليۆريان كەمە هاوكارە لە سنورداركردنى نەخۆشى ڕەقبونى دەمارەكانى مێشك.

 

لاى خۆشيەوە "فاڵتەر لۆنجۆ" سەرۆكى تيمی لێكۆڵينەوەكە لە زانكۆى ساوس كاليفۆرنيا باسى لەوەكردوە، خواردنى چەند ژەمێك بە گوێرەى سيستمێكى ديارى كراو كە لە بەڕۆژوو بوون دەچێت، دەبێتە هۆى دەردانى مادەى "كۆرتيزۆن" لە جەستەدا كە دەبێتە خۆى كوشتنى خانەكانى "بەرگرى خۆيى" و ئەو پرۆسەيەش لەوانەيە ببێتە هۆى دروستبونى خانەى نوێى سەلامەت.

 

پێگەى "ساينس ئەلێرت" ئەوەى بڵاوكردوەتەوە، تيمەكە گەيشتونەتە ئەو ئەنجامەش كە ڕۆژوو گرتن و خواردنى ئەو خوارنانەى كە كاليۆريان كەمە تەنها هاوكار نييە لە كەمبونەوەى چەورى جەستە، بەڵكو ئاسەوارەكانى پيرى و چەندين نەخۆشى تر لە مرۆڤدا كەمدەكاتەوە.