گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سبەینێ شاندێکی هەرێم دەچێتەوە بەغدا

ناس کورد ناوەرۆکى داوایەکى نوێی بەغدا لە هەرێم ئاشکرادەکات

2020.05.02 - 16:21
App store icon Play store icon Play store icon
ناس کورد ناوەرۆکى داوایەکى نوێی بەغدا لە هەرێم ئاشکرادەکات

ناس کورد-

بڕیاردەرى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، حکومەتى عێراق داواى زانیارى کردووە لە هەرێم لەبارەى فەرمانبەران و نەوت و بودجەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بڕیارە سبەینێ شاندى هەرێمى کوردستان بگەڕێتەوە بەغدا بۆ ئەنجامدانى دانوستان لەگەڵ بەغدا لەبارەى موچەى فەرمانبەران، دواى ئەوەى کۆبوونەوەکانى هەفتەى ڕابردوو لەو بارەیەوە بێ ئەنجام بوون.

 

ئەحمەد سەفار، بڕیاردەرى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق بە ناس کوردى ڕاگەیاند، "سبەینێ شاندەکە دەگەڕێنەوە بەغدا بۆ تەواوکردنى دانوستانەکان لەو بارەیەوە".

 

وتیشى، "حکومەتى عێراق داواى زانیارى کردووە لەبارەى فەرمانبەرانى هەرێم و بودجە و نەوت".

 

ئەحمەد سەفار باسى لەوەشکرد، بەهۆى خراپى دۆخى دارایی عێراقەوە ناتوانن پێشبینى گەیشتن بە رێککەوتن بکەن، لەگەڵ ئەوەشدا حکومەتى ئێستا کاربەڕێکەرە و ناتوانێت بڕیار لەسەر هەموو شتێک بدات.

 

جەختیشیکردەوە، هەر رێککەوتنێک لەو بارەیەوە پێویستە لەگەڵ کابینەکەى کازمى بکرێت و پاشان لە پەرلەمانیش پەسەند بکرێت، بۆ ئەوەى کێشەکان دوبارە نەبێتەوە.