ناس کورد-
دوو پسپۆڕی ئەمریكی دەڵێن، هێشتا شەپۆلە گەورەكەی کۆرۆنا ڕووی لە جیهان نەكردووە و گەر ڕێنمایەكان پشتگوێ بخرێن و ڤاكسینەكە نەیەتە بەرهەم ئەوا ئەگەری توشبوونی 70% خەڵكی جیهان بە ڤایرۆسکە هەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە بەرنامەیەکی كەناڵی CNNی ئەمریكی، ئەو دوو شارەزا پزیشکییە هۆشداری ئەوەدەدەن، گەر ڕێوشوێنەكان كەمبكرێنەوە و خەڵكی پابەند نەبێت بە ڕێنمایی خۆبەدورگرتنی كۆمەڵایەتی ئەوا مەترسیەكان زیاتر سەهەڵدەدەنەوە چونكە گەر قۆناغی مەترسیشیان تێپەڕاند هەر پێویستیان بە خۆپارێزی هەیە و بەپێچەوانەشەوە گەر بەردەوام بێت لەماوەی دوو ساڵدا ئەوا 70% خەڵكی جیهان تووش دەبن.
ئاماژەیان بۆ ئەوەش كردووە، لەماوەی چەند مانگێكی كەمدا لە 5%ەوە بەرەو 70% ڕێژەكە بەرزنابێتەوە گەر ژمارەی زۆر لەئێستا توشبوو تۆمار نەكرێت ئەوەش بەو واتایە دێت هێشتا شەپۆلی گەورە دەستیپێنەكردووە و چاوەڕێ ئەوەش دەكرێت.
ئەوەشیان خستووەتەڕوو، گەر ڕێژەی توشبووانیان لەژێر كۆنترۆڵدا هێشتەوە بەگرتنەبەری ڕێوشوینەكان، ئەوا ناگەنە ڕێژەی 70% توشبوون، بەڵام تا ئێستاش پێویستیان بە ڤاكسینێكە بۆ زیاتر كۆنتڕۆڵكردنی دۆخەكە.