گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جگە لە ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا

لیژنەى دارایی پەرلەمانی کوردستانیش هیچ جێگرەوەیەکی بۆ دابەشکردنی موچە نییە

2020.05.02 - 14:57
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەى دارایی پەرلەمانی کوردستانیش هیچ جێگرەوەیەکی بۆ دابەشکردنی موچە نییە

ناس کورد-

سەرۆکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند، تاکە بژاردە بۆ دابینکردنى موچەى فەرمانبەران لە ئێستادا ڕێککەوتنە لەگەڵ حکومەتى عێراق، چونکە ئەگەر وانەبێت هەرێم ناتوانێت موچە دابەش بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زیاد جەبار، سەرۆکى لیژنەى دارایی پەرلەمان بە ناس کوردى ڕاگەیاند، "دەبێت لە ئێستادا هەرێم بە دوو ئاڕاستە کاربکات، ئاڕاستەى یەکەم پەلەکردنە لە دابینکردنى موچەى فەرمانبەران لە ڕێگەى ڕێککەوتنەوە لەگەڵ بەغدا، چونکە ئەگەر وانەکات ناتوانێت موچەى ئەم مانگە دابەشبکات".

 

وتیشى، "ئاڕاستەى دووەم ئەوەیە ستراتیژێک بۆخۆى دابنێت لەو بارەیەوە، چونکە هەرێم لەماوەى 15 مانگدا کە بەشێک لەو پارەیە لە بەغداوە هاتووە، نەیتوانیوە ستراتیژێک دابنێت کە ئەگەر بەغدا پارەکەى بڕى کیشەکە دوبارە نەبێتەوە".

 

زیاد جەبار پێیوایە هەرێم هەرچیکردووە دەبێت لەگەڵ بەغدا ڕێکبکەوێت لە دانوستانەکانى هەفتەى داهاتوودا کە بڕیارە ئەنجام بدرێن، ئەگەر بۆ مانگێک یان دوو مانگیش بووە.

 

جەختیشیکردەوە، ناکرێت لە ئیستادا دەست بۆ موچەى فەرمانبەران ببرێت، بەڵکو دەبێت حکومەت دەستببات بۆ چاکسازیەکان لە داهات نەک خەرجییەکان، هەروەها قەرزەکانى لە گەورە سەرمایەدارەکان و کۆمپانیاکان وەربگرێتەوە.