گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سیاسییە عێراقییەکان: کاتی زۆرتان نییە

2020.05.02 - 14:00
App store icon Play store icon Play store icon
نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سیاسییە عێراقییەکان: کاتی زۆرتان نییە

ناس کورد-

جینین هینیس بلاسخارت، نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق داوا لە سیاسییە عێراقییەکان دەکات پەلە بکەن لە پێکهێنانی حکومەتى نوێ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئەمڕۆ شەممە، 2ی ئایاری 2020، بلاسخارت لە پەیامێکی کورتدا دەڵێت، "قەیرانە سەختە جیاوازەکان بەردەوامن لە بردنی عێراق بەرەو نادیاری" و داوا دەکات "حکومەت بە خێرایی پێکبهێنرێت چونکە زۆر پێویستە."

 

بلاسخارت وتیشی کە "سازانی سیاسیی بەڵگەیە لەسەر کامڵی سیاسیی و سەرچاوەى نەرمی نواندنە."

 

لە کۆتایی بلاسخارت دەڵێت، "وەبیرهێنانەوەیەکی دۆستانە بۆ سیاسییەکان: عێراق کاتی خۆشی بە بەردەمدا نییە."